له‌سه‌رهێل 44
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێنانی بۆمب هاوێژی بی 52 لەلایەن هێزی ئاسمانی ئامریکا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

 ‌ خەبات مێدیا:‌‌ ستادی فەرماندەیی ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامریکا،بەناوی (سێنتکام) ڕۆژی شەممە1ی سەرماوەز، هەواڵی لەهێنانی بۆمب هاوێژی گەورە لەجۆری 52 ئێچ، بۆناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا. هەروەها فەرماندەیی سێنتکام پشتڕاستی کردەوە کە ڕژیمی ئاخوندی بۆی دەرکەوتووە کە ئەگەر لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ڕووبەڕوو ببێتەوە، کۆتاییەکی باشی نابێت.
لەهەمان کاتدا هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس لەسەر زاری بەرپرسانی عێراقی ڕایگەیاندووە کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزەکانی قودسی سپای پاسداران، داوای لە گروپە چەکدارە شیعەکانی عێراق کردووە کە هەتا دەست بەکاربوونی دەوڵەتی نوێی بایدن، لەگەڵ ئامریکا ئاگربڕ ڕابگەیەنن.
ڕێکه‌وت: 2020-11-23 09:57:39
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی