له‌سه‌رهێل 41
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
عەرەبستان ڕایگەیاند مینی دەریایی دروستکراوی ڕژیمی ئێرانی دۆزیوتەوە.

 ڕۆژێک پاش هێرشی موشەکی حوسیەکانی یەمەن بۆسەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ، لە شاری جەدە، هێزکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، باسیان لە پوچەڵکردنەوەی مینی ئاوی لە باشووری دەریای سوور، کرد. لە ڕاگەێیندراوی هاوپەیمانیەتی هاتوە، پێنج مینی دەریایی یان پوچەڵکراوە كە لەلایەن حوسیەکانی یەمەن چێندراوە. بە وتەی فەرماندەی ئەم هاوپەیمانیە ئەم مینانە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە درووست کراوە و لە جۆری مینی(صدفی) یە. مینی صدف لەو مینە دەریاییانەیە کە ساڵی ڕابردو یەکێک لە نوێیترین جۆرەکانی پیشاندرا. بە پێ‌ ڕاپۆرتەكان تائێستا١٦٣ لەم جۆرە مینە لە دەریای سوور پوچەڵ كراوەتەوە. هوشداری دراوە کە کردەوەکانی چەکدارانی حوسی بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران، ئاسایشی دەریای سوور دەخاتە مەترسیەوە.
ڕێکه‌وت: 2020-11-24 18:11:55
به‌شی ( هه‌والی جیهان )





دیمانه

سیاسی