له‌سه‌رهێل 38
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو سێ کەسە کە لەگەڵ کایلی مۆرگیلبێرت، ئاڵوگۆڕ کراون

 بەرپرسانی تایلەند ناسنامەی ئەو سێ کەسە کە لە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەز، لەگەڵ کایلی مۆرگیلبێرت ئاڵوگۆڕکران، بڵاوکردەوە. سەعید مورادی، محەممەد خەزاعی و مەسعوود سداقەت زادە، ناوی ئەو سێ کەسەیە. ئەم کەسانە ماوەی ٨ ساڵ لەمەو پێش لەشاری بانکۆک کردەوێیکی بێ ئاکامیان لەدژی دیپلۆماتکارانی ئیسراییلی ئەنجام داوە، و دواتر لە شوێنێک خۆیان شاردۆتەوە، بەڵام بەهۆی ڕوودانی تەقینەوەێیک لەشوێنەکەیان پێنج کەس بریندار دەبن، لەدرێژەدا سەعید مورادی لەکاتێک دا کە دەیهەوێ لە دەستی پۆلیس هەڵبێ، نارنجۆکێک هەڵدەدات بۆ پۆلیسەکان، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە نارنجۆکەکە لەدارێک دەکەوێ و دەگەڕێتەوە بۆخۆی دو لاقی قەتع دەبێت. پۆلیسی تایلەند پاش دەسبەسەرکردنی ئەم کەسانە، وێنەکانیان لەگەڵ چەند ئافرەتی تایلەندی و لەکاتی دانیشتن لەکافتریا، بڵاو دەکاتەوە. بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی شەوی ڕابردوو بە چەپکە گوڵ دەچنە پێشوازی ئەم کەسانە و لە مێدیاکان بە بازرگان ناویان دەبەن.

هەواڵدەری ڕژیمی ئاخوندی ڕێکەوتی یەکی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۰، لەزاری یەکێک لە ڕێبەرانی شێعەی تایلەند، نوسی: چوار گومانلێکراوی بەشدار لە پیلانی تەقینەوەی بانکۆک، ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق بوون کە ویستویانە ناوی ڕژیمی ئێران خراپ بکەن.
ڕێکه‌وت: 2020-11-27 17:51:47
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی