له‌سه‌رهێل 48
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەرنجێک لەسەر کوشتنی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران!

ئامادەكردن: فرمێسك 
لەماوەی چەند حەوتوو و چەند مانگی ڕابردوودا، كوشتنی چەند كەس لە بەرپرسانی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران ڕووی داوە کە ناکۆکی قوڵی پەیوەندی ڕژیمی ئێران و ئیسراییلی گەیاندۆتە لوتکە چونكە لە دو دەیەی ڕابردوو، ئەو کردەوانە لەلایەن بیروڕای گشتی،میدیاکان و شارەزایان، بە ئیسراییل نیسبەت دراوە،بەڵام‌ بە دەگمەن ئیسراییل بەرپرسایەتی لە ئەستۆ گرتووە .
دیارە زۆربەی ئەم کردەوانە پێویستی بە مانگ و ساڵ هەیە بۆ داڕشتن و پشتیوانی لۆجێستیک و ئابوری، و لە هەمووی گرنگتر سیخور(جاسوس)، هێزی ئەمنیەتی و تیمی زەربە وەشێنی كارامەی پێویستە،و ئەمەش ئەو گومانە بە هێز دەکات کە وڵاتێک لە پشتی ئەم کردەوانەیە.
لە دوایین کردەوە دا،موحسین فەخریزادە، كە فەرماندەی سپای تیرۆریستی پاسداران و بەرپرسی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و داهێنانی وەزارەتی بەرگری، لە شاری دەماوەند كوژرا، ڕژیم، ئیسراییل بە تاوانبار دەزانێ لە كوشتنی پاسدار فەخریزادە. 
موحسین فەخریزادە کێ بوو؟ 
بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بارەی ئەگەری ڕۆڵی ئیسراییل لەم کردەوە، دەبێ تیشک بخەینە سەر کردەوەکانی پێشووی ئیسراییل و لیستێکی دوور و دریژ لەم کردەوانە لە شوێنە هەستیارەکان و کوشتنەکان کە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناوکەیی ، نیزامی و سیاسی رژیم لە ناوخۆیی ئێران بووە.
بەپێی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان، تەقینەوەی پارچین لە ساڵی ۱۳٨٦یەکەمین کردەوەی ئیسراییل لە ناوخۆیی ئێران بووە و بەڵام هەندێک لە میدیاکان دەڵێن كە بەبڕیاری باراک ئۆباما ئەم جۆرە هێرشانە شەش ساڵ پێش واتە یەکساڵ پێش ڕێکەوتنی بەرجام ڕاگیران و وادیارە بەهاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ دوبارە دەستیان پێکردۆتەوە. 
لەمەودای ساڵانی ۱۳٨٨ تا ۱۳۹۰كۆچی خۆری، چوارکەس لە بەرپرسانی ناوکەیی ڕژیمی ئێران کوژراون، ڕژیم سەبارەت بە كوژرانی مەجید شەهریاری، مستەفا ئەحمەدی ڕەوشەن، مەسعوود عەلی محەممەدی، وداریوش ڕەزایی نژاد، ئییسراییل بە بەرپرسیار دەزانێ. 
هەرلە گەرمەی هەوڵەكان بۆ كوشتنی بەرپرسانی ئەتۆمی ڕژیم، هێرش کرایە سەر فەرەیدوون عەباسی دەوانی " بەڕێوەبەری پێشووی وزەی ئەتۆمی، بەڵام بەزیندوو دەرچوو بەرنەكەوت. پاش ئەم ڕووداوە میدیای فەرمی ڕژیم ۱۲کەسی بە تاوانبار ناساند و لە تلوڤزیۆن بەزەبری زۆر، دانپێدانانی زۆرەملێی پیشان خەڵک دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەندێک لە هەوالدەریەکانی ئەمریکا،و لەزاری ژمارەێیک لە بەرپرسانی، ڕایانگەیاند كە ئەم هێرشانە بەپشتیوانی ئیسراییل و بەدەستی سازمانی موجاهیدین جێبەجێ دەکرێ. 
(ڤایرۆسی سیستەمی کۆمپیوتەری ڕژیمی ئێران) ئێستاکس نێت" ڤایرۆسێکە کە درووستکراوی ئامریکا و ئیسراییلە و لەساڵی ۱۳٨۹بەم ڤایرۆسە هێرش کراوەتە سەر دامەزراوەی ناوکەیی ڕژیم، بەتایبەت وێستگەی بوشەهر، دواتر ئیسراییل ئاشکرای کرد کە ڕژیمی ئێران، چەندین کەس لە وێستگەی بوشەهر، بەتاوانی هاوکاری کردن لە هێرشی ئەم ڤایرۆسە بۆسەرسیستەمی کۆمپیوتەری ڕژیم، دەسبەسەر و دواتر لەسێدارەی دراون. 
(تەقینەوەی کۆگای موشەکی سپا وکوژرانی حەسەن تێهرانی موقەدەم)
بەرپرسانی ڕژیم، حەسەن تارانی موقەدەم وەک دامەزرێنەری هێزی موشەکی سپای تیرۆریستی پاسداران، ناو دەبەن. لە ڕێکەوتی ۲۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۰، تەقینەوەێیکی بەهێز لە کۆگای چەک وتەقەمەنی سپای پاسداران لەشاری مەلارد، بووە هۆی کوژرانی ۱۷کەس کە حەسەن تارانی موقەدەم یەکێک لەو کوژراوانە بوو. ئاسەواری ئەم تەقینەوە بەڕادەێیک بوو کە لەهەموو تاران دەنگ بیسترا وخەڵک هەستیان پێکرد، دواتر بەرپرسانی ڕژیم وتیان: ئەم تەقینەوە، ڕووداوێک بووە و ڕۆڵی ئیسراییلیان لەم تەقینەوە ڕەتکردەوە.
بەڵام دوو ڕۆژ پاش ئەم ڕوداوە، گۆڤارێکی ئامریکایی ڕایگەیاند: مووساد، ڕێکخراوی ئیتڵاعاتی دەرەوەی ئیسراییل، ڕۆڵی لە روداوەدابوەو هەروەها وتی: نابێ‌ نابێ‌ باوەڕ بە درۆی ڕژیمی ئێران بکرێ و گەڵاڵەی دیکە بۆ زەربەلێدان لەبەرنامەی مووشەکی و ناوکەیی ڕژیم داڕێژراوە و جێبەجێ دەکرێ).
(ئاگرکەوتنەوەی گەورەی پیشەسازی پترۆشیمی ساڵی ۱۳۹٥)كۆچی خۆری
(ئاگرکەوتنەوە لە پترۆشیمی بوعەلی سینای ماهشەهر)
ساڵی ۱۳۹٥ چەندین ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە پیشەسازی پترۆشیمی ڕویدا، گومانی هێرشی سایبری زیاترکرد، بەڵام بەرپرسانی ڕژیم هۆکاری ئەو ڕووداوانەیان کۆنە بوونی دامەزراوەکان و گەرم بوونی کەش و هەوا لەقەڵەمدا. 
لە مانگی پوشپەری ساڵی ۱۳۹٥، پاش ئەوەی کە ناوەندی پترۆشیمی بەندەری ماهشەهر ئاگری لێکەوتەوە، هەواڵدەری تەسنیم ڕایگەیاند، ئاگرگرتنی بیستوون، نۆیەمین ئاگرکەوتنەوەی پیشەی پترۆشیمی لەوساڵەدا بووە،و خەسارەتی ئابووری و گیانی زۆری لێکەوتەوە و دواتر هەواڵدەریەکانی ڕژیم ڕایانگەیاند، لەماوەی شەش مانگی سەرەتایی ساڵی ۱۳۹٥، پازدە ناوەندی پترۆشیمی ئاگریان گرتووە. 
دوساڵ دواتر و لەساڵی ۹۷، حەمید فەتاحی، جێگری وەزیری پێوەندییەکان و بەڕێوەبەری هەیئەتی بەڕێوەبەرایەتی، لە توییتێکدا باسی لە هێرشی بەربڵاوی لە دژی ژمارەێیک لە پێکهاتە پێوەندییەکان کرد و وتی ئەم هێرشانە لەلایەن ئیسراییل کراوەتە سەریان. 
هێرشی سایبری کە بەکەڵک وەرگرتن لەجیلی نوێی ئێستاکس نێت" بە ئامانجی چەندین بەشی پێوەندییەکان، بووە. 
(تەقینەوە و ئاگر کەوتنەوەی دوابەدوای یەکی ساڵی ۱۳۹۹)
یەکەمین ئاگر لێکەوتنەوەی گوماناوی لە ۳ی جۆزەردانی ۱۳۹۹لە دامەزراوەی پترۆشیمی لەکەنداوی فارس ڕوویدا. 
لە ٥ی پوشپەر دو ڕووداو سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا، لەم ڕۆژەدا دانیشتوانی ڕۆژئاوای شاری تاران، باسیان لە دەنگ و ڕۆناکیەکی زۆرکرد کەتا چەندین کیلۆمتر بینراوە. 
وەزارەتی بەرگری ڕژیم وتی: ئەم دەنگە بۆ تەقینەوەی کۆگاێیکی گاز لەناوچەی گشتی پارچین بووە بەڵام وێنەکان پیشانی دا کە ئەم تەقینەوەیە ۲۰کیلۆمتر لەپارچین دووربووە، 
و شوێنی چەندین ناوچەی پەرەپێدانی موشەکی ڕژیمی ئێرانە. هاوکات لەشاری شیراز، لە جێگاێیکی کارەبا، تەقینەوە بووە و بووە هۆی بچڕانی بەشێکی گەورە لەشاری شیراز. 
هەرچەندە تەقینەوەی خنجیر گومانی ئەوە زیاد دەکات کە ئەم تەقینەوانە عەمد بووە، بەڵام تەقینەوەی دامەزراوەی نەتەنز بەشێوەی فەرمی ناوی ئیسراییلی وەکوو هۆکاری ئەم کردەوانە زەقکردەوە. 
لە ۱۲ی پوشپەر تەقینەوەێیک لە دامەزراوەی ناوکەیی نەتەنز" ڕوویدا و ڕۆژی دواتر ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەڕاپۆرتێکی چڕوپڕ، بەباسکردن لەوردەکارییەکان، بەرپرسیارەتی خستە ئەستۆی ئیسراییل. دواتر چەندین کەس بەناردنی ئیمەیلێک بۆ بی بی سی فارسی، ئەم هێرشەیان وەئەستۆ گرت و ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئەم تەقینەوانە بە بەرنامەی درێژڕاو بووە وئەمە کۆتایی تەقینەوەکان نەبوو و لە ڕێکەوتی ۱٤ی پوشپەر، هەواڵی دو ڕووداوی جیاواز،لەدو شوێنی پارێزگای خوزستان بڵاو بۆوە. سەرەتا بڵاوبوونی کۆلۆر لە پترۆشیمی ماهشەر ۷۰کەسی مەسمووم کرد و ٤٥چرکە دواتر، دووهەمین ڕووداو لە وێستگەی زەڕگان"ی شاری ئەهواز بوو.
کوشتنی نەفەری دوهەمی ئەلقاعیدە. 
هاوکات لەگەڵ تەقینەوەی نەتەنز و چەندین بنکەی نیزامی دیکە، ئەلمسری نەفەری دوهەمی ئەلقاعیدە و کچەکەی لە شەقامی پاسدارانی شاری تاران بە فیشەک لەلایەن دو ماتوڕ سوار کوژران . 
لەدوایین نموونە دا کوژرانی موحسین فەخریزادە بوو و لە میدیاکانی ڕژیم ، وێنەی نەتانیاهۆ کەباس لە موحسین فەخریزادە دەکات، بڵاو بۆتەوە و ئەم کردەوەیان بە ئیسراییل نیسبەت داوە و ئیسراییل وەکوو هەمیشە نە تەییدی دەکات و نەک رەدی دەکات.
ڕێکه‌وت: 2020-12-01 19:24:52
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی