سیامەند
لە ناوبردنی پاسدار فەخریزادە كە یەكێك لە بەرپرسانی سەرەكی بەرنامەی نهێنی و چەك سازی و سەربازی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران، لە كردەوە دەگمەن و سەر سوڕهێنەرەكانی كوشتنی بەرپرسێكی دیاری ئەو ڕژیمە لە ناو خاكی ئێران و بە دیاری كراوی لە نزیك شاری تاران بوو. راپۆرتی هەواڵدەریەكان، وە ووتەی بەرپرسانی ڕژیم لە سەر كوشتنی فەخریزادە، لە لایەك دەرخەری بێ نەزمی و سەرلێشێواوی كاربەدستانی دەسەڵات دەگەێنێ ، چونكە هەر كاربەدەستێكی دەسەڵات و تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەكەی، هەكام بە شێوەێك باس لە كوژرانی دەكەن كە تا ئێستاش بە تەواوی ڕوون نەبۆتەوە داستانی كوژرانەكەی چۆن بووە، یەكێك دەڵێ دەستەیەكی چەند كەسی چەكدار بەشداربوون لە كوشتنیدا، یەكێك دەڵێ لە سەرەتادا ئوتومبیلێكی نیسان لە سەر ڕێگەكەی تەقێندراوەتەوەو، زۆر لێدوانی دیكە لەو پێوەندەدا باس كراوە، كە لە دوایین لێدوانیشدا، جێگری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران ڕایگەیاند لە بە چەكی(زیرەك) هۆشمەند، كە لە ڕێگەی ماهوارە كۆنتڕۆڵكراوە تەقەی لێكراوە،هەروەها لە لاێكی دیكە بێ نەزمی و سەرلێشێوایەكی دیكەی كاربەدەستانی ڕژیمە،كە هەر كام بە شێوەیەك لە هەوڵی خۆدەرباز كردندان لە بەرپرسایەتیان لە حاست ئەو هەلومەرجەو كەمتەر خەمیە ئەمنیەتیەكان، نیشان دەدا.
ترۆری فەخریزادە كاری كێ بوو؟
تا ئێستا بەڵگەی تەواو باوەڕپێكراو بڵاونەكراوەتەوە كە هێرشكردنە سەر فەخریزادە كاری چ ووڵات و چ هێزێك بووە، بەڵام كاربەدەستانی ڕژیمی ئێران، بە دیاری كراوی حكومەتەی ئیسرائیل، و بە شێوەی گشتی عەربستانی سعودی و ئەمریكا و ناڕازیانی دژ بە دەسەڵات بە كوشتنی فەخریزاد تاوانبار دەكەن. هەر لەو چوارچێوەدا ئەوە دووپات دەكەنەوە كە لە ناو ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ڕژیم كەسانێك هەبوون كە هاوكاری ئەو تیم و ووڵاتەیان كردوە كە لە پشت لەناوبردنی فەخریزادەوە بووە.هەروەها ئەو گومانانەش باس دەكرێ كە وێ دەچێ كوشتنی پاسدار فەخریزاد لە ئاكامی ململانی و ناكۆكی نێوان خودی كاربەدەستانی ڕژیمی ئێران بوبێ. ئاشكرایە كە فەخریزادە لە لایەن هەر ووڵات و هێزێكەوە لە ناوچوبێ بە بێ بوونی پشتیوانی و هاوكاری كەسانێك لە ناو خودی دەسەڵاتدا جێ بە جێ كردنی ئاسان نەدەبوو. هەر بۆیە دەبێ بڵەین كە ئەگەر هێزێكی دەرەكی لە كوشتنی ناوبراودا دەستی بووبێ، بێگومان لە ناوخۆدا و لە ناوەندی دەسەڵاتیشدا كەسانێك دەوریان گێڕاوەو كاریگەریان هەبوە لە ئەنجامدانی ئەو كارە.
هۆی شاردنەوەی ناوی فەرخریزاد و دەوری لە بەرنامەی ئەتۆمی!
دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن كە نەیان ویستوە فەخریزادە، لە لایەن ناوەندە جیهانیەكان و بە تایبەت لە لایەن ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆمی بناسرێ، وە چەندین جار داوای بەرپرسانی ئاژانس بە مەبەستی چاوپێكەوتنی ناوبراویان ڕەد كردۆتەوە. هەروەها هەوڵیان داوەو كاریان كردوە بۆ ئەوەی كە فەخریزادە كە دەگوترێ دەوری بەرچاوی لە بەرنامەی ئەتۆمی هەبوە،ناوی بە شاراوەیی بمێنێتەوە. لێرەدا گومانیش دەكرێ،كە شاردنەوەی فەخریزادە بە مەبەستی بەلارێدا بردنی زانیاریەكان و ئەو چاودێریانەی كە ناوەندە زانیاری و ئەمنیەتیەكانی جیهان و ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆمی لە سەر گەڵاڵە شاراوەكانی ڕژیم هەیانە. وێ دەچێ بەو كارەیان ناوبراویان كردبێتە نێچیر بۆ ڕزگار بوونی گیانی مۆرە ئەسڵی و سەرەكیەكانی گەڵاڵەی چەك سازی ئەتۆمی. هەر كام لەو دوو بەراوردەی لە سەرەوە باسم كرد دروست بێ، ئەو ڕاستیە دەسلمێنێ كە شاردنەوەی ناو، وە دەوری فەخریزادە، چ وەك نێچیرێك بۆ دەرباز بوون و ڕزگار بوونی گیانی مۆرە سەرەكیەكانی بەرنامەی ئەتۆمی، وە یا لە بنەڕەتدا بۆ پارێزگاری لە خودی ناوبراو بوبێ، دەرخەری ئەوەیە كە دەسەڵاتی ئێران لە هەوڵی چروپڕدایە بۆ دروست كردنی بۆمبی ئەتۆم، دەنا ئەگەر مەبەستی ڕژیم دروست كردنی بۆمبی ئەتۆم نیە، شاردنەوەی كەسێك و ئەو گشتە نهێنی كاریە لە پێوەند بە فەخریزادە لە بەر چی بوو، لە كاتێكدا زۆربەی بەرپرسان و ئەو كەسانەی كار لە گەڵاڵەی ناوكەییدا دەكەن ناسراون.
كاریگەری كوشتنی فەخریزادە لە سەر گەڵاڵەی ڕژیم لە دروست كردنی بۆمبی ئەتۆم!
كاربەدەستانی ڕژیم ئەو ڕاستیە ناشارنەوە كە كوژرانی فەخریزادە زیانێكی گەورەی لە گەڵاڵەی سەربازی ئەتۆمیان داوە، بەڵام ئەوە دوو پات دەكەنەوە كە كوژرانی ناوبراو نەك ناتوانێ بەربەستێكی كاریگەر دانێ لە بەردەم گەڵاڵە ئەتۆمیەكانیان و بە دیاری كراویش لایەنی سەربازی ئەتۆمی، بەڵكو دەبێتە هۆی سوور بوون و بەردەوام بونیان لە گەڵالەی شاراوەی ناوكەیی. وەك لە قسەو لێدوانەكانی دەسەڵاتدارانی ڕژیم دەردەكەوێ،گەرەكیانە لەو هەلومەرجەی كە بە دوای كوشتنی فەخریزاد و ئەوپڕۆتستۆكردن ومەحكوم كردنە زاهیریانەی حكومەت و ناوەندە جیهانیەكان بە دوای ترۆری ناوبراو هاتۆتە ئاراوە، بۆ پەرەپێدانی گەڵالە ناوكەییەكان و هەروەها كەم كردنەوەی چالاكی وكاری چاودێرانی ئاژانسی جیهانی وزەی ناوكەیی بەكار بێنن. كە ئەو ڕاستیەش لەو نامەی ڕژیم لە رۆژی چوارشەممە 2ی دسامبر كە بۆ ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆمی ناردوە كە تیایدا ئاگاداری كردوون سێ زنجیرەی سانتریفوزی (ئای ئار- 2م )لە ناوەندی ناوكەیی نەتەنز بە مەبەستی پاڵاوتە كردنی ئۆرانیوم 20% دابینكردوە. بەو پێ یە كوشتنی فەخریزادە بۆتە بیانوو بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی چەك سازی و لایەنی شاراوەی ناوكەیی.
ئایا تۆڵەی فەخریزاد دەكەنەوە؟
بە داوای لە ناوبردنی پاسدار موحسین فەخریزادە،كە دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە كەسی كاریگەرو باوكی گەڵاڵەی ئەتۆمی سەربازی دەیناسێنن،زۆربەی كاربەدەستانی دەسەڵات لە قسەكانیاندا بەڵێنی تۆڵە كردنەوەی خۆێنی ناوبراویاندا. ئاخوند خامنەیی لە كۆبونەوە لە گەڵ بەرپرسانی ڕژیم داوای كرد تۆڵەی فەخریزادە بكەنەوە، ئاخوند حەسەن روحانی لە كۆبونەوەی كابینەی حكومەت ڕایگەیاند ئورگانەكانی پێوەندیدار لە كات و هەلی لە باردا تۆڵەی دەكەنەوە. دیارە هەر یەك لە فەرماندەو بەرپرسانی سپای پاسداران بە شێوەی جۆراوجۆر باسیان لە تۆڵە كردنەوە كردوە.
جێگەی ئاماژەیە كە هەڕەشەو باس لە تۆڵە، لەكوژران و بە سزاگەیاندنی قاسم سلیمانیش لە لایان بەرپرسانی ڕژیم پڕوپاگەندەی زۆری بۆ كرا بەڵام نەك نەیان توانی هیچ كردەێكی بەرچاو لە بەرانبەر ئەمریكادا ئەنجام بدەن بەڵكو لە كردەوێكی ئابروبەرانەدا، فڕۆكەێكی نەفەر هەڵگری ئۆكرانیایان بە موشەكی سپای پاسداران لە ئاسمانی ئێران خستە خوارەوەو زیاتر لە 170 مرۆفی بێتاوانیان كوشت.
بێگومان ئەو تۆڵەیەی ئاخوندەكان لە خۆێنی فەخریزادە باسی دەكەن ڕەنگە تەنیا لە سەركوتی خەڵكی ئێران و ئیعدامی كەسانی تێكۆشەرو ئازادیخوازو بێ تاوان لە ئێراندا جێ بەجێ بكرێ. خۆ ئەگەر مەبەستیان لە تۆڵەكردنەوە، ئەنجامی كردەوەی ترۆریستی و تەقاندنەوەی سەفارەت و پێگە دیپلۆماسی و ئابوری و ئایینە جیاجیاكان لە سەرانسەری جیهاندا بێ، بێگومان هەموو دەزانن كە لە ماوەی تەمەنی ئەو دەسەڵاتەدا كردەوەی ترۆریستی و هەرەشە بۆ سەرهێمنایەتی جیهان و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە كردەوە لە پێشینەو سەرەكیەكانیەتی و هەر لە سەرتاوە ئەو ڕژیمە دەست پێشخەر بووە لە هێرش بۆ سەر ووڵاتان و ئاژاوەگێڕی.
لە كۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەو ڕاستیە بكەم كە ئەوە ڕژیمی ئاخوندیە بڕیاری شەڕی لە گەڵ كۆمەڵگەی جیهانی و ووڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كردۆتە بەرنامەی سەرەكی كردەوەكانی لە سیاسەتە زیانبارەكەیدا. بێگومان تا ڕژیم بەردەوام بێ لەهەڕەشەكردن و مەترسی بێ بۆ سەر وولاتانی جیهان و بۆ سەر وولاتانی ناوچەكە، ئاڵۆزی و مەترسی سەرهەڵدانی جەنگ و كوشت وبڕ لە ناوچەكەدا كۆتایی پێ ناێێ.
بهشی ( سیاسی )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-01-21


ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان: پێكوتەی خێرای خەڵک دەست پێ بکەن!
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-15
دەستبەسەرکردنی ۲۹کەس لە هاووڵاتییانی کوردستان لە ماوەی یەک حەوتووە.
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-14
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-18
عەلی بەهرامیلە دوای 18 ساڵ نهێنی كاریی، بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئاخوندی لە ساڵی 2002دا لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئاشكرا كرا، ئەوەش بووە سەرەتایەكی نوێ بۆ گەمارۆ و ئابڵوقە و فشاری نوێی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە. گەمارۆ و فشارەكان درێژەی كێشا هەتا سەركەوتنی باراك ئوباما بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2008دا، ناوبراو بە سیاسەتی (چۆماغ و هەویج) فشارەكانی سەر رژیمی ئێرانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریكا و بەتایبەت ئوروپا بەرێژەیەك پەرەپێدا كە دەسەڵاتی ئاخوندان بەتەواوی پەراوێز و گۆشەگیر كرابوو، كاریگەری فشارە ئابووری و سیاسیەكانی سەر رژیم زیاتر لە ناوخۆی ئێران و لەلا زیاتر ...
لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18


ئایا بەربەستێکی كاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-04
