له‌سه‌رهێل 30
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
زۆری ڕێژەی مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ، سەرەتان ونەخۆشی شەكرە لەساڵی 2019 دا

خەبات مێدیا: ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئەوەی ڕاگەیاندووە كە لە ئێستادا نەخۆشیە نەگوازراوەكانی وەك نەخۆشی سەرەتان، شەكرە و نەخۆشی دڵ گەورەترین هۆكاری مردنن لە جیهان دا. 
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بە بەرادورد بە ساڵی 70،2000لەسەد هۆکاری مردنەکان لەجیهاندا بەهۆی تووش بوون بەو نەخۆشیە نەگوازراوانەوە ڕوودەدات.
ڕێژەی مردن بە نەخۆشی دڵ لە جیهاندا 16 لەسەدە، وبەشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە و نەخۆشیەکانی دیکەی وەکوو خەڵەفانیش 10لەسەدە، و سەرەڕای ئەوەش، مردن بەهۆی تووش بوون بە نەخۆشی شەكرە لەساڵی 2000وە هەتا ئێستا لە سەر ئاستی جیهان 70لەسەد زیادی کردووە. 
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەساڵی 2019، زیاتر لە 24ملیۆن و400 هەزار کەس کە بەرامبەرە بە 44لەسەدی گیان بەختكردوانی جیهان، بەهۆی توشبوون بە نەخۆشیە نەگوازراوەكانەوە گیانیان سپاردووە، و لەم ڕێژەیە 9ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ گیانیان سپاردووە.
هەربەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تووش بوون بە هەموو جۆرەكانی نەخۆشی هەناسەدان لەجیهاندا بەگشتی ڕوو لەزیادبوونە.
ڕێکه‌وت: 2020-12-10 20:36:08
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی