ئامادەكردن: فرمێسك
ڕوحوڵڵای زەم، جەمشید شارمەهد، فەرەجوڵڵا چەعەب، لەوکەسانەن کە لەم ماوەیەدا ڕژیمی ئێران بە فریودان هێناونیە وڵاتانی دراوسێی ئێران و دواتر ڕفاندونی.
ڕفاندنی ئەو کەسانە تاوانێكی دژی ئینسانیە کە تەنانەت لە دادگاێیکی نمایشیدا بەبێ ئەوەی تاوانەكەیان لەسەر سابت ببێ، کارێکی نایاساییە و ئەو دەوڵەتانەی کە بە یاسا نێونەتەوەییەکان پێبەندن، دەبێ لەڕێگای یاسایی (ڕادەستكردنەوە) داوای تاوانبارەکان بکەن.
وڵاتە ئوروپاییەکان و ئەو دەوڵەتانەی کە خاوەن کلتوری مافی سەربەخۆ و پێشکەوتوون لەکاتێکدا بزانن دانەوەی کەسێک مەترسی لەسەر گیانی هەیە، نایدەنەوە بە وڵاتی خۆی.
بەڵام هەندێک وڵات وەکوو عێراق، کە بەیاسای پێشکەوتووی مافی مرۆڤ پەیوەست نەبووە، بەربەستێکی بۆ دانەوەی کەسێک کە لەوانەیە شکەنجە ویا لەسێدارە بدرێ، نیە. یاسای کۆنوانسیۆنی ئوروپایی مافی مرۆڤ دەڵێ، لەکاتێکدا کە دانەوەی کەسێک ببێتە هۆی لەناوچوونی مافە سەرەتاییەکانیان وەکوو ئەگەری شکەنجە و یان گیان ستاندنیان، دەبێ ئەو وڵاتانە نەیاندەنەوە و ئەم کۆنوانسیۆنە بەپێچەوانەی ئەوەی کە ناوی ئوروپایی هەیە، بەڵام هەندێک لە وڵاتانی غەیری ئوروپاییشی تێدایە وەك تورکیە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان فەرەجوڵڵا چەعەب"ناسراو بە حەبیب ئەسیود ڕێبەری پێشووی جوڵانەوەی ئەلنزال " لەشاری ئیستانبول کە لەلایەن ئافرەتێکەوە فریو درا و بەدەستی قاچاغچیەکی مەوادی هۆشبەر ڕفێندرا بۆ ناوخۆیی ئێران، هیچ بەرپرسێکی فەرمی ئەم کردەوەیەی لەئەستۆ نەگرتووە و ئەمە نەک ناوی (ڕادەستكردنەوە) نیە بەڵکوو ڕفاندنی نێونەتەوەییە.
هەروەها جەمشیدی شارمەهد و هێنانەوەی لەڕێگای وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وعومان نەك ڕادەستكردنەوە نەبووە، بەڵكو ئەمەش نموونەێیکی دیکە لە ڕفاندنی نێونەتەوەیی لەخاکی وڵاتانی دراوسێیە.
لەزۆربەی کاتەکان کە ڕژیمی ئاخوندی شانسی گەڕاندنەوەی یاسایی دژبەرانی خۆی نیە، لەڕێگای ڕفاندنی نێونەتەوەیی کارەكەی جێبەجێ دەکات.
لەم پەیوەندیەدا هەواڵدەری ڕۆیتەرز، ڕۆژی دووشەممە ۲٤ی سەرماوەز، ڕایگەیاند کە گروپێکی یازدە کەسی لە ئیتڵاعاتی ڕژیم كە لەگەڵ قاچاغچیەكی مەوادی هۆشبەر كاریان دەكرد و ئەو قاچاغچیە بەڕێوەبەریان بووە، لە تورکیە دەسبەسەر کراون.
هەر بەپێی ڕاپۆرتی ئەو هەواڵدەریە، ئەم گروپە ۱۱کەسیە هەوڵی ڕفاندن و ترۆری دژبەرانی ڕژیمی ئێرانیان داوە کە لەلایەن پۆلیسی تورکیە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەر ئەم گروپە فەرەجوڵڵا چەعەبیان ڕاكێشاوە بۆ تورکیە و پاش ڕفاندنی گواستویانەتەوە بۆ ئێران.
ئەم گروپە لەژێر دەستی ناجی شەریفی زیندەشتی" قاچاغچی مەوادی هۆشبەرە و لەگەڵ ئیتڵاعاتی ڕژیم لەپێوەندیدا بووە.
ڕژیمی ئێران لە ڕێگای ئافرەتانێک لە ژێر ناوی پەرەستو( یەڕەسێلكە)، دەیانڕفێنێ وبەردەوامە لە ترۆر و ڕفاندانی دژبەرانی خۆی.
بهشی ( سیاسی )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-01-21


ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان: پێكوتەی خێرای خەڵک دەست پێ بکەن!
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-15
دەستبەسەرکردنی ۲۹کەس لە هاووڵاتییانی کوردستان لە ماوەی یەک حەوتووە.
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-14
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-18
عەلی بەهرامیلە دوای 18 ساڵ نهێنی كاریی، بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئاخوندی لە ساڵی 2002دا لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئاشكرا كرا، ئەوەش بووە سەرەتایەكی نوێ بۆ گەمارۆ و ئابڵوقە و فشاری نوێی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە. گەمارۆ و فشارەكان درێژەی كێشا هەتا سەركەوتنی باراك ئوباما بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2008دا، ناوبراو بە سیاسەتی (چۆماغ و هەویج) فشارەكانی سەر رژیمی ئێرانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریكا و بەتایبەت ئوروپا بەرێژەیەك پەرەپێدا كە دەسەڵاتی ئاخوندان بەتەواوی پەراوێز و گۆشەگیر كرابوو، كاریگەری فشارە ئابووری و سیاسیەكانی سەر رژیم زیاتر لە ناوخۆی ئێران و لەلا زیاتر ...
لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18


ئایا بەربەستێکی كاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-04
