بەختیار عەزیزی
ڕژیمی دیكتاتۆرو مرۆڤ كوژی ویلایەتی فەقیە هەر لە ڕۆژانی سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنیەوە، كوشتن و شكەنجەدانی هاونیشتمانیانی كوردستانی بە تایبەت، وە خەڵكی ئێرانی بە گشتی،كردۆتە یەكێك لە سەرەكیترین ئامرازو رێگەكان بۆ مانەوەی دەسەڵاتەكەی.
ئەو دەسەڵاتە نامەشروعە لە گەڵ پەیڕەو كردنی سیاسەتی ترساندن و كوشتن و ئیعدامی هاونیشتمانیان،لە هەمانكاتدا ترۆرو ڕەشە كوژی ودروست كردنی ڕایەڵەی جاسوسی لە ناوخۆی ئێران و لە سەرانسەری جیهانی، كردۆتە بەرنامەی سەرەكی جینایەتەكانی.
ترۆری تێكۆشەرانی سیاسی و كەسایەتیەكان لە ناوخۆی ئێران و لە دەرەوەی ئێران، ڕفاندن وتەفروتونا كردنی دەیان كەس و خەرج كردنی ملیاردها دۆلار بۆ دروست كردنی دەیان ناوەندی جاسوسی و ئەمنیەتی بە مەبەستی زۆرهێنان و ترساندنی تێكۆشەرانی ڕێگەی ئازادی لە كارە دزیوەكانی حاكمیەتی ترۆریستی ئاخوندی ئێرانە.
ئاشكرایە كە ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوو هەوڵەكانیان بۆ زەربەت وەشاندن و ئاژاوەو بشێوی لە ڕیزی هێزەسیاسیەكانی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی و بە تایبەت هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران و هێزەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان بەربڵاوتر كردوە. لەو چوارچێوەدا بەكرێگیراوانی ڕژیمی ئێران بە ناردنی كەسانی فریودراوی ساویلكە بۆ ڕیزەكانی شۆڕش و هەروەها بە فریودانی دەیان كەسی بە ناو ڕۆشنبیرو دروست كردنی چەندین نامیلكەو ماڵپەڕی جیاجیا بۆ پڕوپاگەندەی ژەهراوی و دروست كردنی بشێوی لە ڕیزی هێزەسیاسیەكان وبە خەیاڵ بۆ گومان دروست كردن لە تێكۆشانی چەندین ساڵەیان و هەروەها بە تەماع خستنە بەر تێكۆشەرانی ناو شۆڕش لە ڕێگەی پوڵ و سەرمایەو پێدانی خانو لە ناو ئێران و بەڕێكردنیان بۆ ووڵاتانی ئوروپایی و چەندین بەڵێنی دیكەو هەروەها بە فریودانی دەیان ئافرەتی چارەڕەش كە ناویان لیندراوە (پەرەستو)پەڕەسێلكە،كە بە داخەوە ئەو داماوانە زۆربەیان بە هۆی بە بارمتەگرتنی ئەندامێكی خانەوادەیان و یا بە هۆی هەژاری و بێدەرەتانی ناچار دەبن مل بدەن بۆ ویستەكانی وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران و لە لایەن ئەو دوو ناوەندە دژی گەلی و قێزەونانە بۆ فریودانی چالاكانی سیاسی وكادرو پێشمەرگەكانی كوردستان بەكاردەهێندرێن.
جێگەی داخە هێندێك جار ناوەندە جینایەتكاری و جاسوسیەكانی ڕژیمی ئێران توانیویانە كەسانێك لە ڕیزی هێزە سیاسیەكانی كوردستان فریو بدەن كە هێندێك جار خودی ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ڕژیمی ئێران بە ئەنقەست هەوڵیاناداوە ئەو كەسە فریوخواردوانە ئاشكرا بن تا بە ئاشكراكردنیان،جۆرێك لە بێ موتمانەیی دروست كردبێ. جێگەی دەست خۆشی و پێزانیننە كە تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات بە شێوەێكی بۆێرانەو بە هەست كردن بە كەسایەتی بەرزو شۆڕشگێرانەِیان، وەلامی سەخت و ددان شكێنیان بە دژمنی قین لەدڵ داوەتەوە. كە بێگومان یەكێك لە ئامانجەكانی دژمن لە ناوبردنی بایەخی ئینسانی و كەرامەتی مرۆفە نیشتمان خۆشەویست و ئازادیخوازە.
لایەنێكی دیكەی ئامانجەكانی ڕژیمی ملهوری ویلایەتی فەقیە لە جاسوس ناردن و چاودێری كردن و فیلم هەڵگرتن بە كەسانی ناشی لە بنكەكانی سازمان و هەوڵی كردەوەی ترۆریستی دژ بە تێكۆشەران و رێبەریی سازمان، بە خەیاڵی خاوی ترساندن و پاشەكشە پێكردنی سازمانی خەبات لە بەرنامەو ئامانجی سەربەرزانەی لە شۆڕشی ڕەوای ئازادیخوازی و مافخوازی گەلی كوردە، بەلام هەوڵی ڕژیمی ئاخوندی و ناوەندە سەركوتگەرەكانی و بەكرێگیراوانی، نەك نابێتە هۆی پاشەكشە پێكردنمان بە ڵكوو بەهێزو بەورەترمان دەكا لە لە بەردەوام بوون لە شۆڕشی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان و لە شۆرش لە بەرانبەر ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرە.
بێگومان بە سوور بوون لە سەر بڕیاری شۆڕشگێرانەو بە هاوكاری تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمان و هەوڵەكان و چاودێریەكان و هاوكاریەكانمان، پیلانەكانی ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ڕژیمی مرۆف كوژی ئاخوندی پوچەڵ دەكرێنەوەو بە كارەمان زیاترو بە هێزتر لە گۆڕەپانی خەباتی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان و لە خەبات دژی دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندی سەركەوتوو دەبین.
بهشی ( سیاسی )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-01-21


ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان: پێكوتەی خێرای خەڵک دەست پێ بکەن!
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-15
دەستبەسەرکردنی ۲۹کەس لە هاووڵاتییانی کوردستان لە ماوەی یەک حەوتووە.
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-14
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-18
عەلی بەهرامیلە دوای 18 ساڵ نهێنی كاریی، بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئاخوندی لە ساڵی 2002دا لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئاشكرا كرا، ئەوەش بووە سەرەتایەكی نوێ بۆ گەمارۆ و ئابڵوقە و فشاری نوێی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە. گەمارۆ و فشارەكان درێژەی كێشا هەتا سەركەوتنی باراك ئوباما بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2008دا، ناوبراو بە سیاسەتی (چۆماغ و هەویج) فشارەكانی سەر رژیمی ئێرانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریكا و بەتایبەت ئوروپا بەرێژەیەك پەرەپێدا كە دەسەڵاتی ئاخوندان بەتەواوی پەراوێز و گۆشەگیر كرابوو، كاریگەری فشارە ئابووری و سیاسیەكانی سەر رژیم زیاتر لە ناوخۆی ئێران و لەلا زیاتر ...
لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18


ئایا بەربەستێکی كاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-04
