
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26ی سەماوەز، هەیئەتێكی باڵای كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، سەردانی بارەگای ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان كرد.
شاندی میوان بە سەرپەرەستی بەڕێز كاك عومەری ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، لەلایەن بەڕێز كاك بابەشێخ حوسێنی، سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، و شاندی یاوەری پێشوازیان لێكرا.
لەم دیدارە دۆستانەیەدا چەندین تەوەری گرنگی رۆِژ تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر كرا، بابەتی دۆخی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی و بەتایبەتی جوڵانەوەی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران، تەوەری سەرەكی باسەكان بوو و هەردولا لەسەر هەستیاری دۆخی هەنوكەیی و زەرورەتی پێكەوە كاركردنی سەرانسەری و كوردستانی پێداگریان كردەوە.
ڕێزدار كاك بابەشێخی حوسێنی لەم پێوەندیەدا لەسەر سیاسەتە گشتیەكانی سازمانی خەبات لەپێوەند بە ئامادەبوونی سازمان لە هاووپەیمانەتیەكی كوردستانی كە هەموو هێز و لایەنە سیاسەكانی كوردستان لەخۆ بگرێ و لەسەر هێڵی ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری لە ئێران بڕواتە پێش، كردەوە.
لەكۆتای دیدارەكەدا، دو لایەن لەسەر پێوەندی و دۆستایەتی لەمێژینەیان پێداگریان كردەوەو شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێ كران.
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





