له‌سه‌رهێل 40
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ژمارەیەكی زۆری قوتابیان ئەمساڵ لە خوێندن و مەدرەسە دابڕاون

 بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕژیم تایبەت بە پارێزگاکان باس لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەجێ هێشتنی خوێندن لەمساڵدا دەکات كە ژمارەو ڕێژەی کچان زیاترە.هەروەها کێشەی نەبوونی مۆبایل و تەبلێت یان هەیە كە چارە سەر نەکراوە.

دەسەڵات، هۆی بە جێ هێشتنی خوێندن ، و بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری، زیاتر دەگێڕێتەوە بۆ بیری دەمارگرژانەی عەشیرەکان ، سەختی ڕێگە و بان لە هەندێ لە ناوچەکان و کێشەی ئابووری، بەو بەڵگە بَی بنەمایانە دەیهەوێ بەرپرسیارەتی لە سەر خۆی کەم کات و تاوانەکە بخاتە ئەستۆی بنەماڵە و کۆمەڵگە. ئاشكرایە پەروەردە و نهێشتنی بیری دەمارگرژانە لە عەشیرەکان و چاکسازی ڕێگەو بان، لە ئەرکەکانی دەسەڵاتە.

تا پێش تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا ساڵانە یەک ملیۆن خوێندکار لە ئێران دەستیان لە خوێندن هەڵدەگرت و بە پێی سەرژمێریەکان، لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، ٦٩٦هەزار و ٣٩٩کەس لە خوێندن بە جێ ماون. هەروەها هۆی سەرەکی ئەو قەیرانە بەستراوەتەوە بە کێشەی ئابووری بنەماڵەكان.
ڕێکه‌وت: 2020-12-24 09:04:19
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی