شۆڕش حاجی
پێش هەر شتێك، یەكێك لە هۆكان بۆ بەرزكردنەوەی ڕادەی بوێری و ئازایەتی، خۆ ڕاهێنانە بە دیاردەی شارستانیانەی ڕەخنەگرتن و گوێگرتن لە ڕەخنەی بونیادنەر و هەوڵدانە بۆ ئەوەی بە باشی كەڵكی لێ وەربگرین وكاریان پێ بكەین و هەروەها فێریش بین شێوەی ڕەخنەگرتنەكان واقعی بن و لە چوارچێوەی ووشەی بازاڕی و دوور لە پڕەنسیپە دروستەكانی پێوەندی ئاسایی و لۆژیكی و ئەخلاقیەكان نەبن. بێگومان كاتێك ڕەخنە دەگرین، هۆكەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە ڕوداوێك یا كارێك پێچەوانەی ویست و حەزی ئێمەیەو مافی خۆمانە گرینگی بە باشتر بوون بدەین و هەوڵ بدەین بە ڕەخنە گرتن، كارێك بكەین بڕیارەكان باشترو كارەكان ڕیكبخرێن و شیاوتر ئەنجام بدرێن. بێگومان جۆری ڕەخنە، كاتی ڕەخنە، و هەروەها چوارچێوەی ڕەخنەگرتن دەبێ دیاربێ، و ڕەخنە گرتن لە سەر بنەمای ڕق و بۆ دەڕبرینی هەست و بیری خراپ نەبێ، بۆ نمونە كاتێك كوردێك بە شێوەی نەشیاو هێرش دەكاتە سەر پیرۆزیەكانی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەو هێرش و بێ ڕیزیانە بە ناوی ڕەخنە گرتن دەردەبرڕێ، نابێ چاوەڕێ بكرێ بێڕێزیەكانی وەك ڕەخنە لێ قەبوڵ بكرێ، یان كاتێك كەسێك لە چوارچێوەی تەشكیلاتێكی سیاسی و یا هەر ئورگانێكدا كە بۆ خۆی ئەو ساختارەی قەبوڵ كردوەو لەو پێكهاتەدایە، بە ناوی ڕەخنە، بێڕێزی بە پڕەنسیپ و سەروەریەكانی تەشكیلات و ئەو ئورگانەی تێیدایە دەكات، نەك بە ڕەخنە ناژمێردری بەڵكوو بە پێشێلكردنی بنەماكانی ڕەخنەگرتن دەژمێردرێ و دەچێتە چوارچێوەی نەزانی وخزمەت بە نەیارانی تەشكیلات و ئاو كردنە ئاشی دوژمنەوە. كەسێك ڕەخنەی نەزانانە و دوور لە بنەماو لۆژیك دەگرێ وەك ئەو كەسە وایە كە چەكێكی سوارو پڕ لە فیشەكی پێ یەو ڕووی دەكاتە دەوروبەری نازانێ كێ دەكوژێ و چ مەترسیەك بۆ سەر دەورووبەری دوروست دەكات، و یا وەك كەسێك كە خۆی دەكاتە وەستای دیوار بەڵام ئەو دیوارەی دایناوە زۆری پێ ناچێ دەڕوخێ. ڕەخنە وەك شمشێرێكی تیژە بە دەستمانەوە كە ئەگەر نەزانین بە باشی بەكاری بێنین خۆمانی پێ برینداردەكەین و دڵی دەوروبەرمانی پێ شەق ئەكەین. كەسێك ڕەخنە لە كارێكی تایبەت و یا لە كەسێك دەگرێ، دەبێ توانایی و بیرو تێ گەیشتنی فكری لە حاستێكدا بێ كە بتوانێ ڕەخنەی دروست و پەسەند بگرێ، بۆ نمونە ترسەنۆك و بێ شەهامەت كە لە خشەی قۆری دەترسێ و لە كاتی تەنگانەدا كونە مشكی لێ دەبێ بە قەیسەری، ڕەخنە لە كەسێكی بە شەهامەت و گیانفیداو لە گیان بوردوو بگرێ و پێی بڵێ تۆ لە فلان جەنگ و ڕوبەڕوبونەوەدا هیچت پێنەكرا، ڕەخنە گرتنەكەی بێ بنەمایەو ناكرێ ڕەخنەكەی بە هێند بگیرێ، یان كەسێك كە هیچ شارەزایی لە كاری پزشكی و چارەسەری نەخۆشیە قورس و مەترسیدارەكاندا نیە، ڕەخنە لە دوكتورێك بگرێ كە چەندین ساڵ دەرسی خۆێندوەو ئەزموونی پزشكی سروشتی نیە. ئاشكرایە هەموومان كاتێك ڕەخنەمان لێدەگیرێ دڵخۆش نابین، بەڵام پێویستە هەموو تاكەكانی كۆمەڵگە هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی گرینگی بە ڕەخنە بدەین و هەروەها فێربین چۆن ڕەخنە بگرین، تا بە ڕەخنەگرتنی دروست و شیاو هەم سنووری خۆمان نەبەزێنین وهەم نەبینە هۆی بێ كەڵك بوونی ڕەخنە.
بهشی ( کۆمهڵایهتی )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-01-21


ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان: پێكوتەی خێرای خەڵک دەست پێ بکەن!
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-15
دەستبەسەرکردنی ۲۹کەس لە هاووڵاتییانی کوردستان لە ماوەی یەک حەوتووە.
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-14
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-18
عەلی بەهرامیلە دوای 18 ساڵ نهێنی كاریی، بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئاخوندی لە ساڵی 2002دا لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئاشكرا كرا، ئەوەش بووە سەرەتایەكی نوێ بۆ گەمارۆ و ئابڵوقە و فشاری نوێی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە. گەمارۆ و فشارەكان درێژەی كێشا هەتا سەركەوتنی باراك ئوباما بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2008دا، ناوبراو بە سیاسەتی (چۆماغ و هەویج) فشارەكانی سەر رژیمی ئێرانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریكا و بەتایبەت ئوروپا بەرێژەیەك پەرەپێدا كە دەسەڵاتی ئاخوندان بەتەواوی پەراوێز و گۆشەگیر كرابوو، كاریگەری فشارە ئابووری و سیاسیەكانی سەر رژیم زیاتر لە ناوخۆی ئێران و لەلا زیاتر ...
لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18


ئایا بەربەستێکی كاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-04
