له‌سه‌رهێل 25
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئەندامێكی بەڕێوەبەری مەجلیسی ڕژیم داوای جێ بەجێ كردنی سزای قرتاندنی قامكی تاوانبارانی دزی كرد!

 ناسر مووسەوی لارگانی، ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی ڕژیمی ئێران ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانبار،ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی دزیی لە ئێران کرد و داوای جێ بەجێ كردنی سزای قرتاندنی قامكی ئەو کەسانەی کرد. 
ناوبراو لە درێژەی قسەكانی دا وتی: ئەم شێوە دزیانە بە هۆی بێکاری و هەڵاوسان ڕوو لە هەڵکشانە و دەبێ بەرەنگاری ببینەوە، بەڵام هیچ ئاماژەی بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵگە و و بێکاری و هەژاری نەکرد، و 
هەروەها چاودێری کۆمەڵگەی جیهانی وەکوو بەربەستێک بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم سزایە زانیی و وتی ئەم بابەتە دەستی دادوەرەکانی ئێمەی بەستووە. 
داوای ئەم نوێنەرەی مەجلیس لە کاتێکدایە،کە ئەو کەسانەی کە گەندەڵیان کردووە و پارەی زۆر و سەرسووڕهێنەریان دزیوە، یان بە ئازادی دەگەڕێن و یان سزایان تەنیا زیندان و گەڕانەوەی پارەکەیە. 
بەرپرسانی ڕژیمی ئێران بۆ جێ بە جێ كردنی ئەو جۆرە سزایانە دینی ئیسلام دەكەنە پێوەر، ئەمەش لەكاتێك دایە كە ئەم شێوە سزادانە واتە بچڕاندنی بەشێک لە جەستە لە یاسای جیهانی دا قەدەغە کراوە.
کۆنوانسیۆنی جیهانی قەدەغە کردنی شکەنجە کە لە ساڵی ١٩٨ی زایینی، لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا، و شکەنجەی جەستەیی و کردەوەی نامرۆڤانەی قەدەغە کردووە، بەڵام ڕژیمی ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی کە وا تا ئێستا واژۆی نەكردووە و تێیدا بەشدار نیە.
ڕێکه‌وت: 2021-01-06 08:10:51
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی