له‌سه‌رهێل 25
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەرکردنی هەموو کرێکارانی تەعاونی ١٦٣ کارگەی قیری سنە

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٩، خاوەنکاری تەعاونی ١٦٣ کارگەی قیری سنە، هەموو کرێکارانی خۆی کە نزیكەی ٣٠کەس دەبن، بەبێ هیچ هۆکارێک دەرکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەبڕیاری خاوەنکارەكە، کرێکاران لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ئەمساڵ دەرکراون و خاوەنکار ئەوانی ناردووە بۆ بیمەی بێکاری.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە گرێبەستی یەک ساڵەیی ئەم کرێکارانە، ٣مانگی ماوە.
شایانی ئاماژەیە هەموو ئەم کرێکارانە ١٠تا ٢٥ ساڵ ئەزموونی کاریان هەبووە، و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و داوای گەڕانەوە بۆ کار وپیشەی خۆیان دەکەن، لە وڵامیشدا خاوەنکار وتویەتی كە دەرکردنی ئەوان کاتیە و دەگەڕێنەوە بۆ کاری خۆیان.
کارگەی تەعاونی ١٦٣کارگەی قیری سنە، لە ١٥ کیلۆمەتری جادەی سنە بۆ کامیارانە و لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار، داخراوە.
ڕێکه‌وت: 2021-01-07 08:16:48
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی