وەزارەتی دادوەری ئامریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، حەوت ملیۆن دۆلار لە دارایی ڕژیمی ئێران لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەقازانجی قوربانیانی تیرۆریزمی دەوڵەتی، ڕاگیراوە.
بەپێی ئەم ڕاگەیێندراوە، ئەم پارەیە بەشێک لە قازانجی ڕایەڵەیەکی بەربڵاوە، کە لە کردەوەیەکی ئاڵۆز و نایاسایی دا ویستویەتی نزیکەی یەک ملیارد دۆلار پارەی ڕژیمی ئێران بە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا، جێبەجێ بکات. هەواڵدەری ڕۆیتێرز، لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر زاری جێگرێكی دادوەر، لە وەزارەتی دادوەری ویلایەتە یەکگرتووەکان باسی لەوە کردووە، ئەو پارەیەی کە بە هاوکاری بەرپرسانی ئیماڕاتی دەستی بەسەردا گیرابوو، بڕیار بووە بیخرێتە سەر حیسابی ئەو کەسانەی کە لە کردەوەیەكی نایاساییانە بۆ پێشێلکردنی گەمارۆکان لە دژی ڕژیمی ئێران، دەستیان بووە.
وەزارەتی دادوەری ئامریکا لە ڕاگەێندراوەكەی دا دەڵێت: ڕاگرتنی حەوت ملیۆن دۆلار لە دارایی ڕژیمی ئێران بە هاوکاری بەرپرسانی دادوەری ئیماڕات، گورجستان و کۆریای باشوور جێبەجێ کراوە.
ئەم ڕاگەیەندراوە ڕۆژێک دوای ئەوە بڵاوبۆتەوە کە هەواڵدەریەکانی ڕژیم، باسیان لە ڕاگرتنی کەشتیەکی بازرگانی کۆریای باکوور، لەلایەن هێزە دەریاییەكانی سپای تیرۆریستی پاسداران، كردووە بەبیانوی پێشێلكردنی یاساكانی ژینگەی دەریایی.
لەلایەكی تریشەوە دۆستەكانی ڕژیمی ئێران دۆلارە نەوتیەكانیان بلۆكە كرد.
بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا، 40ملیارد دۆلار سەرچاوەی ژێر زەوی ئێران، لە وەڵاتانی دیکە پێشی پێگیراوە، و چین و عێراقیش دۆلارە نەوتیەکانی ڕژیمیان بلۆکە کردووە.
40ملیارد دۆلاری ڕژیمی ئێران لەدەستی چ وەڵاتێکدایە؟
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جیهانی پیشەسازی، چین بە 20ملیارد دۆلار، هیند بە 7ملیارد دۆلا، کۆریای باکوور بە 6ملیارد دۆلار، عێراق بە2 ملیارد دولار و ژاپۆنیش بە 1/5ملیارد دۆلار، لەڕیزی ئەو وڵاتانەدان كە قەرزداری ئێرانن.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
بهشی : ههواڵی ئێران کات : 2021-03-03

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
46 یاسادانەری ئامریکایی دژی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێرانن
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
کوژرانی لانیکەم 10هاووڵاتی بەلووچ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-23
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-02-21
ئازاد حوسێنزادەبە کەڵک وەرگرتن لە زمان لە واتای چێژ و ئازار، دۆستایەتی و دوژمنایەتی، ئەوین و قین، سەربەستی و کۆیلایەتی تێدەگەین. هەموو چەمک و تێگەیشتنێك لە زمانەوە سەرچاوە دەگرێ. بە گشتی زمان بوارێکە دونیامان بۆ واتادار دەکا. لە سەرەتای لە دایک بوونەوە وەک سیستێم لە هزری مرۆڤ دا جێگیر دەبێ و تا ئەو ڕۆژەی لە ژیانداین لە گەڵمان دەژی. هەر لە ڕێگای زمانیشەوە تێگەیشتن دێته ئاراوە. زمان ئاوێنەی باڵانوێنی کولتور و هزری ئەو نەتەوەیە کە قسەی پێدەکا. بەسەرهاتی کۆن، چیڕۆک و ئەفسانە کە هەڵگری واتا و شێوەی ژیانن هەر لە ڕێگای زمان دەگواسترێنەوە.بە گوێرەی ڕێکاری یۆنسکۆ لە سەردەمی ئێستادا هەر کەس شارەزای زما زیاتر ...


پەیامی سازمانی خەبات بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە دەستگیركرانی چالاكانی كورد
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-30
تێڕامانێک لە شاڵاوە دڕندانەکانی ئەم دوایەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-27

