وەرگێڕان: جەعفەر بەهرامی
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو زۆرینەی خەڵکی جیهان ڕۆژانێکی ناخۆشیان تێپەڕاند، ڕۆژانێکی چەق بەستوو، پڕ لە خەم ودڵەڕاوکێ، کێشەی ئابووری، بێکاری و دورکەوتنەوە لە یەكدی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لە ئێستادا کە وەرزی زستان دەستی پێکردووە، و بوونی مانگە تاریک ودرێژەكان كە تێپەڕاندنیان تەنانەت لەكاتی ئاساییدا دەتوانێ بۆ زۆرێك دشوار بێت. بەڵام کارناسانی تەندروستی دەروونی دەڵێن به هێندێك كار، دەتوانین ورەمان بەرز بکەینەوە. لێرەدا ئاماژە بە پێنج خاڵ دەكرێت كە بۆ پاراستنی ورەی ئەرێنی سودی هەیە: 1_ چالاکی جەستەیی:وەك چوونە دەرەوە لەماڵ بۆ وەرزش کردن لەوەرزی زستاندا ئەگەر سەختیش بێت، بەڵام زۆربەی کارناسان پێیان وایە چالاكی و جوڵەو وەرزشكردن ڕێگایێکی باشە بۆ بەرزکردنەوەی ورە. دوکتور براندن ئەستابز لەزانکۆی کینگز کالجی لەندەن دەڵێت: هۆش وجەستە بەهیچ شێوەیێک ناتوانرێت لەیەک جیابکرێتەوە، وەرزش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەو دروستبونی پڕۆتینێک بەناوی فاکتۆری وزەگەیاندن بەمێشک، کە بۆ تەندروستی مێشک زۆر گرینگە. دوکتور ئەستابز هەروەها دەڵێت: دەتوانرێ ئەوە وەک کۆدێک بۆ مێشک بەکاربهێندرێت، ئەم ماددەیە یارمەتی شوێنە جیاجیاکانی مێشک دەدات. بەوتەی ناوبراو جووڵەی وەرزشی بۆماوەی کورت و تەنانەت بۆماوەی 10دەقەش قازانجی هەیە. یان كۆمەڵێك کاری وەکوو باخەوانی و دوچەرخە لێخوڕین و .... 2_ دوركەوتنەوە لەبیركردنەوەی زۆر: جێنیفێر وایەڵد، مامۆستای زانكۆی ئۆكسفۆرد دەڵێت، پەنا بردنە بەر كۆمەڵێك كاری سودبەخش بۆ دوركەوتنەوە لە بیرو خەیاڵی زۆر، یەكێكە لە باشترین كارەكان كە پێویستە ئەنجامی بدەین، ناوبراو ئەو هەنگاوەش وەك ( بەتاڵكردنەوەی سەر لە بیر و خەیاڵ) ناوزەد كرد. خەڵك دەست هەڵناگرن لە بیركردنەوە لە كێشەكان و بە بەردەوامی بیری نەرێنی بە مێشكیان دا دێت. پڕۆفیسۆر وایلد بۆ پێشگیری لەم ڕووداوە چەند ڕێگە چارەیێکی پێشنار کردووە: ئەگەر 30دەقە یان زیاتر نیگەرانی کێشەیێک بوویت و ڕێگە چارەیێکت نەدۆزیەوە یان پرسیارێکت لەمێشکدا هەبوو وجوابەکەیت نەدۆزیەوە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە کە وازی لێبێنیت. وە گرنگترین خاڵ ئەوەیە كە بەجێگەی نیگەرانی بۆ ئەوكێشەیە، كار لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەی بە كردار بكەیتەوە. ناوبراو هەروەها دەڵێت: لەمێشکی ئێمەدا مەترسی بە ڕێژەیەكی زۆر بوونی هەیە کە ئەگەر دەست لە هەندێک بیری نەرێنی هەڵگرین و سەرنج بخەینە سەر ڕاستیەکان، هەست بە دڵنیایی و ئارامیەكی زۆر دەکەین. پڕۆفیسۆر کۆئیپێرز دەڵێت، ئەو کەسانەی کە وا بەتەنیان زیاتر بیردەکەنەوە وئەمەش دەتوانێت بارودۆخەکە خراپتر بکات، هەربۆیە هەرکاتێک دەتوانن یارمەتی لەکەسانی دیکە وەربگرن وئەگەر بەهۆی نەخۆشی کۆڤید19 وە ناتوانن ڕوو بەڕوو ئەم کارە بکەن، پەیوەندی بە هاوڕێکانتانەوە بکەن،یان لەڕێگەی ئانلاینەوە قسەیان لەگەڵ بكەن، بەمانایێکی دیکە چاوەڕێی هاتنی کات وڕۆژی لەبار بۆ جێبەجی کردنی کاری بێ هەڵە وکەم وکوڕی مەبن. ئەم بابەتە لەزستاندا گرنگی زیاتری هەیە، چونکە کەش وهەوای ناخۆش دەبێتە هۆی ئەوە لەهەر کارێک پەشیمانتان بکاتەوە. هەروەها ناوبراو دەڵێت: هەستەکان گوازراوەن. هەربۆیە ئەگەر دەتوانن خۆتان بەدوور بگرن لەکەسانی نائومێد، چونکە ڕۆژێک دەبینن کە خۆیشتان دەبنە کەسێکی وەکوو ئەوان. 3_ دیاریكردنی ئامانجێكی تازە: دوكتور دین برێنت، دەروون ناسی خەڵكی كاردیف، دەڵێت: دیاریكردنی ئامانجێكی نوێ، دەتوانێ یارمەتیدەربێ بۆ لەبیركردن و پشت گوێخستنی زۆربەی كێشە و گرفتەكان،ئەو ئامانجەش دەكرێ بە گەورەیی فێربوونی زمانێكی نوێ یان بە چكۆلەیی تاقیكردنەوەی شێوازێكی نوێی خواردن بێت. ئەگەر بیرۆكە گەورەكان زۆرن بۆتان، لە كارە بچوكەكانەوە دەست پێبكەن.
بهشی ( کۆمهڵایهتی )
بهشی : ههواڵی ئێران کات : 2021-03-03

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
46 یاسادانەری ئامریکایی دژی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێرانن
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
کوژرانی لانیکەم 10هاووڵاتی بەلووچ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-23
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-02-21
ئازاد حوسێنزادەبە کەڵک وەرگرتن لە زمان لە واتای چێژ و ئازار، دۆستایەتی و دوژمنایەتی، ئەوین و قین، سەربەستی و کۆیلایەتی تێدەگەین. هەموو چەمک و تێگەیشتنێك لە زمانەوە سەرچاوە دەگرێ. بە گشتی زمان بوارێکە دونیامان بۆ واتادار دەکا. لە سەرەتای لە دایک بوونەوە وەک سیستێم لە هزری مرۆڤ دا جێگیر دەبێ و تا ئەو ڕۆژەی لە ژیانداین لە گەڵمان دەژی. هەر لە ڕێگای زمانیشەوە تێگەیشتن دێته ئاراوە. زمان ئاوێنەی باڵانوێنی کولتور و هزری ئەو نەتەوەیە کە قسەی پێدەکا. بەسەرهاتی کۆن، چیڕۆک و ئەفسانە کە هەڵگری واتا و شێوەی ژیانن هەر لە ڕێگای زمان دەگواسترێنەوە.بە گوێرەی ڕێکاری یۆنسکۆ لە سەردەمی ئێستادا هەر کەس شارەزای زما زیاتر ...


پەیامی سازمانی خەبات بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە دەستگیركرانی چالاكانی كورد
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-30
تێڕامانێک لە شاڵاوە دڕندانەکانی ئەم دوایەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-27

