له‌سه‌رهێل 48
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بریندار بوونی دوو کۆڵبەربە هۆی تەقەی هیزەکانی ڕژیم

 ڕۆژی دوو شەممە ۲۲ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری نەوسود سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بریندار کرا.
بە پێ زانیارییەکان، ناوی ئەم کۆڵبەرە عرفان عەزیزیانی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانیە، و لە ئاکامی ئەم هێرشە دەست وباسکی ناوبراو بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەری برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
هەروەها ،ڕۆژی هەینی ۱۹ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئومید ساڵحی تەمەن ۲۶ ساڵ کوڕی یەدۆڵلا خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە کەڵاتەرزانی سنە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە بەرزایەکانی تەتەی هەورامان بریندار کراوە.
ڕێکه‌وت: 2021-01-12 06:11:16
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی