له‌سه‌رهێل 38
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێرش بۆ سەر بنکەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە نێزیکی سنووری سووریە و عێراق.

 چاوەدێری مافی مرۆڤ لەسووریە ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی بەفرانبار بڵاوی كردەوە: چوارفڕۆکەشەڕکەر هێرشیان كردۆتە ناوچەی ئەبوكەمال و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەیرەلزور" و بنکەی چەکدارانی سەربە سپای ترۆریستی ڕژیمی ئێران لەم هێرشانە کراونەتە ئامانج. هەربە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژێک پێشتر ٨تەقینەوە لە باشووری شاری ئالبووکەمال ڕووی داوە کە هاوکات بووە لەگەڵ فڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو لەسەرئەم ناوچەیە. لەدرێژەدا چاوەدێری مافی مرۆڤ لەسووریە نووسی: هێزەکانی ڕژیمی ئێران و چەکدارانی سەربە ڕژیم لە ناوچەی دەیرەلزور لەنێزیکی سنووری عێراق نیشتەجێن و بەهۆی ترس لەهێرشی فڕۆکەی نەناسراو، زوو زوو جێگای خۆیان دەگۆڕن.
ڕێکه‌وت: 2021-01-13 12:34:00
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )





دیمانه

سیاسی