له‌سه‌رهێل 35
چوارشه‌مه‌ 13 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕژیمی ئێران مافی دەنگدانی لە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دەست دا.

 ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی یەکشەممە ۲٨ی بەفرانبار، لە نامەیەکدا بۆ ڤۆڵکان بۆزک" سەرۆکی ۷٥مین کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، خوازیاری جێ بە جێ کردنی ماددەی ۱۹ی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەپەیوەند بە ڕژیمی ئێران و چەن وڵاتی دیکە بوو.
بەپێی ئەم ماددەیە، وڵاتانێک کە بۆماوەی دووساڵ پوڵی بەشداربوونیان نەدەن، ئەوە مافی دەنگدانیان بەشێوەی کاتی لەدەست ئەدەن. 
ئەم بڕیارە جگە لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، هێندێك وڵاتی تری وەکوو کۆماری ئافریقای ناوەندی،کۆمۆر،کۆنگۆ، لیبی، نایجیریا، سۆماڵ، سوودان، زیمباوە و ..... لەخۆ دەگرێت.
ڕێکه‌وت: 2021-01-18 09:33:18
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی