له‌سه‌رهێل 43
چوارشه‌مه‌ 13 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كێشەی كەمبوونەوەی بەرق لە ئێران

مستەفا ڕەجەبی مەشهەدی، وتەبێژی پیشەسازیی تەزووی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی بەفرانبار، لە وتووێژ لەگەڵ یەکێک لە ڕۆژنامەکانی ڕژیم وتی: بە ساردبوونی کەش و هەوا لە ڕۆژانی داهاتوو دا، دابینکردنی بەرق ئەستەم تر دەبێت و داوای لە خەڵک کرد کە هەوڵ بدەن گاز و بەرق کەم بەکار بهێنن.
بەرپرسانی ڕژیم لەم ماوەیەدا زۆری بەكارهێنانی گازو تەزووی لەلایەن خەڵکەوە بە هۆکاری کەمبوونەوەی تەزوو و سووتانی مازووت لە وێستگەکان، لەقەڵەم دەدەن. 
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت عێراق بەرق دەنێرێ، بەڵام بە پێی وتەی وتەبێژی پیشەسازی بەرقی ئێران، ئەمساڵ لە هەندێک وڵات هاوردەکردنی بەرق زۆرتر بووە، هەرچەندە ناوی ئەو وڵاتانەی نەبردووە.
ڕێکه‌وت: 2021-01-20 07:59:13
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی