له‌سه‌رهێل 40
چوارشه‌مه‌ 13 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لەنێو هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران

هاوکات لەگەڵ سێیەمین مانۆڕی سەربازی ئێران لە دوو حەوتوویی ڕابردوودا، هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بەهۆی ڕەچاونەکردنی ڕێکارە تەندرووستیەکان، تووشی کۆڕۆنا بوون. 
هەرئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە سپای ترۆریستی پاسداران هاوكاری وپێداویستی زۆرتری لە وەزارەتی تەندروستی داوا کردووە.
لەزۆربەی شارەکان کە ئەم مانۆڕانەی تێدا جێبەجێ کراوە، بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازە بەشداربووەكان تووشی کۆڕۆنا بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، نەخۆشخانەکان جێگایان نەماوە.
پارێزگاکانی ناوەند و باشووری ئێران زۆرترین ڕێژەی تووشبووانیان لەنێوان هێزە سەربازیەكان دا هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان وێڕای ئەم مانۆڕانە، ڕێوڕەسمی ئایینی (ایام فاگمیە) بەڕێوەدەچێت کە هەزاران کەس لە هێزەکانی سپا وبەسیج بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان بەشداردەبن و ئەمە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، و هەروەها بەشداری نەکردنی خەڵکی ئاسایی، ڕژیمی ناچارکردووە تا بەسیج وهێزە ئینتزامییەکان بەتایبەت سپا وبەسیج ناچار بە بەشداری بکات. 
پێشتریش هەواڵی زۆر لەسەر تووشبوونی هێز وفەرماندەکانی سپای ترۆریستی پاسداران و هێزی قودس بڵاو بۆتەوە.
کیومەرس حەیدەری" فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای ڕژیمی ئێران ڕۆژی دووشەممە ۱٨ی ژانویە، ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی جۆ بایدن لە کەنار ئاوی دەریای عەمان، مانۆڕی سەربازی بە بەشداری هێزەکانی هەوابۆرد"،کۆماندۆ" و تیپی كاردانەوەی خێرا" بەڕێوە دەبات.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزی نێوان تاران و واشنگتۆن، ئەمە سێیەمین مانۆڕی نیزامییە کە ئێران لەماوەی دوو حەوتوویی ڕابردوودا بەڕێوەی دەبات.
ڕێکه‌وت: 2021-01-20 08:39:24
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی