له‌سه‌رهێل 41
چوارشه‌مه‌ 13 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆكوژی لە ئێران

ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لەماوەی هەشت مانگی سەرەتایی ساڵی ۱۳۹۹لە وڵاتی ئێران، بەڕێژەی 4.2 لەسەد زیادی كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ناوخۆییەكانی ڕژیم، ڕێژەی خۆکوژی لەماوەی هەشت مانگی سەرەتایی ئەمساڵ ٤.۲ لەسەد لەچاو هەشت مانگی سەرەتایی ساڵی پێشوو بەرز بووەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی نووسی: لەسەرەتای ئەمساڵ دا تا کۆتا ڕۆژەكانی مانگی خەزەڵوەر، ڕۆژانە ۱٥کەس بەهۆی خۆکوژی گیانیان سپاردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ سێ هەزار و ٥٨۹کەس خۆکوژیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە كە ساڵی ڕابردووی ۱۳۹٨، ڕێژەی خۆکوژی پێنج هەزار و ۱٤۳کەس بووە.
ڕۆژنامە ناوخۆییەكانی ڕژیم نووسیویانە كە بەرزبوونەوەی ٤.۲لەسەدی ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لەمساڵ دا لەکاتێکدایە کە ڕێژەی خۆکۆژی لەساڵی ۱۳۹٨لەچاو ساڵی ۱۳۹۷، ٠/٨هەشت لەسەد زیادی کردبوو.
ڕێکه‌وت: 2021-01-20 09:17:28
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی