له‌سه‌رهێل 38
پێنچ شه‌مه‌ 14 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن ڕژیمی ئێران.

لەدرێژەی گرتنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد،ڕۆژی چوارشەممە فەردین ئەدوایی خەڵکی گوندی سڵین" سەر بە ناوچەی سەوڵاوا، لە لایەن ئیتڵاعاتی ئەم شارە گیراوە وچارەنووسی نادیارە.

هەروەها لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاوڵاتیی دیکە بەناوی 

قادر ڕەسووڵ پوور" خەڵکی گوندی ئالی کەند"

محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور

عەلی زوڵفی 

خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ڕژیم گیراون.شایانی باسە قادر ڕەسووڵ پوور لە بەندکراوانی دەیەی ٦۰ی هەتاوییەو پێشتر شەش ساڵ لە بەندیخانەکانی ڕژیمدا بووە و دەست بە سەر مۆبایل و کامپیوتەر و کامێرای شوێنی کارەکەیدا گیراوە. 

ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی بەفرانبار 

ئومید سەلیمی 

ڕەحیم سەلیمی 

ئاسۆ محەممەدی 

خەڵکی گوندی دانیکش" سەربەکەڵاتەرزانی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم گیراون. و گوازرانەتەو بۆ شوێنێکی نادیار. 

هەروەها لە ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی بەفرانبار ڕەحمان دەریازی٫ خەڵکی گوندی شاولەی سەربەنەغەدە" 

ڕەسوڵ لاوازە"خەڵکی پیرانشار

کەریم خەڵیفانی "حەسامەدین خزری" خەڵکی گوندی بوداخی سەربەشاری پیرانشار"

ڕەحمان ئیبراهیمی خەڵکی گوندی پسوێ‌" 

گیراون. 

وەک دیارە هیچ هۆکارێک بۆگیرانی ئەم کەسانە لەبەردەستدا نیەو شوێنی گیرانیان نادیارە.
ڕێکه‌وت: 2021-01-21 06:38:00
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی