سیامەند
لە سەردەمی جەنگی 8 ساڵەی ئێران و عێراقدا، یەكێك لە دروشمە بنەڕەتیەكان و هەروەها یەكێك لە هۆكان بۆ هاندانی كەسانی ساویلكە لە ئێران، بۆ بەردەوام بوونی ئەو جەنگە پڕ لە زیان و ماڵوێرانكەرە، دروشمی ڕێبەرانی ڕژیمی ئێران، لە سەرویانە خومەینی، ئەوە بوو كە دەیان ووت لە ڕێگەی كەربەلاوە بەرەو قودس دەچین و ئیسرائیل لە ناو دەبەین.
هەر لە ڕۆژانی سەرەتاوە، یەكێك لە سیاسەت و ئامانجە سەرەكیەكانی ئەو دەسەڵاتە، ناردنی ئینقلابی خومەینی بوو بۆ ووڵاتانی دیكەو دروشمی لە ناوچوونی ئیسرائیل و بە دەست هێنانی مەككە و مەدینە لە عەرەبستانی سعودی و قودس لە فلستین و كەربەلاو نەجەف لە عێراق.
دەسەلاتدارانی ڕژیم لە ئێران بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە پاوانخوازو زیادەخوازانەو هەروەها بۆ وەدەست هێنانی دەسەڵات بە سەر شوێنە پیرۆزەكانی موسڵمانان 40 ساڵە سەرمایەو داهاتی نەتەوەیی خەڵكی ئێرانیان بە فیڕۆداوە.
سیاسەت و ئامانجی پاوانخوازانەی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئێران بۆ پێكەوە بەستنەوەی عێراق،سوریەو لوبنان و دەسەڵاتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە سەر ئەوو ووڵاتانە، بە تێ چووی ملیاردها دۆلار پووڵ بۆ رێكخراوی ترۆریستی حیزبوڵای لوبنان، حوسیەكانی یەمەن و ڕێكخراوەو دەستەو تاقمەكان لە ووڵاتانی بەحرەین و عەرەبستان و زۆربەی ووڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و ووڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بە شێوەێكی بەرینتر لە سەرانسەری جیهاندا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، وە تەنانەت لەم هەلومەرجە نالەبارەی ئابووری لە ئێران و برسیەتی و هەژاری و بێكاری و داڕوخانی باری ئابووری لە ئێران، جێ بە جێ كراوە.
ئەوەی جێگەی سەرنج و تێ ڕامانە ئەوەیە كە بە داخەوە كۆمەڵگەی جیهانی و وولاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە حاست ئەو سیاسەت و پیلانە مەترسیدارەی دەسەڵاتی ئێران بە تایبەت و تێكڕای سیاسەت و كردەوەكانی دیكەی، بە شێوەی كاریگەر هەڵوێستیان نەگرتوەو مەیدانیان بە ڕژیمی ئێرانداوە تا لە ناوچەكەدا مانۆڕبدا. هەروەها ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان و ڕێكخراوە جیهانیەكانیش هەڵوێستەكانیان تەنیا لە چوارچێوەی ووتارو ڕاگەیاندندا بووە.
ئەگەر لە دەیەی هەشتاو و لە ساڵانی جەنگی ئێران ، عێراق ویستەكانی ڕژیم بۆ گەیشتنی بۆ قودس تەنیا لە سنوورەكانی عێراقدا بوون و دەزاندرا ناتوانێ بگاتە قودس، بەڵام لە ئێستادا ئەگەر ووڵاتانی ناوچەكەو كۆمەڵگەی جیهانی فریا نەكەون، وێ دەچێ كە دروشمەكان بگەنە حاستی نزیك بوونەوەی مەترسی گەورەتر، چونكە ئەو ڕژیمە سەدان مووشەكی هێرشبەرو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و دەیان دەستەو تاقمی لە ووڵاتی سوریەو لە نزیك ئیسرائیل جێگیر كردوەو مووشەكی جۆراوجۆرو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بە حیزبوڵای لوبنان و حوسیەكان و گروپە تروریستیەكانی تەحویل داوون.
دەڵێن ئاخوندێكی سەر بە ڕژیم لە لوبنان ووتویە بەو نزیكانە لە گەڵ خامنەیی لە قودس یەك دەبینن، ئەگەرچی قسەی ئەو ئاخوندە زیاتر لە خەیاڵ دەچێ و دوورە ئەوە ڕووبدا بەڵام ئەوە ڕاستێكی حاشاهەڵنەگرە كە ڕژیمی ئێران و دەست و پێوەندەكانی بوونە دراوسێی ئیسرائیل و ئەگەر لە ڕابردوو دروشمەكانیان لە كەربەلاوە بۆ قودس بوو، لە ئێستادا گەیشتوونە دیمەشق و بەرزاییەكانی جەولان و دەتوانن بلێن لە دیمەش و جەولانەوە بۆ قودس.
بهشی ( سیاسی )
بهشی : ههواڵی ئێران کات : 2021-03-03

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
46 یاسادانەری ئامریکایی دژی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێرانن
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
کوژرانی لانیکەم 10هاووڵاتی بەلووچ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-23
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-02-21
ئازاد حوسێنزادەبە کەڵک وەرگرتن لە زمان لە واتای چێژ و ئازار، دۆستایەتی و دوژمنایەتی، ئەوین و قین، سەربەستی و کۆیلایەتی تێدەگەین. هەموو چەمک و تێگەیشتنێك لە زمانەوە سەرچاوە دەگرێ. بە گشتی زمان بوارێکە دونیامان بۆ واتادار دەکا. لە سەرەتای لە دایک بوونەوە وەک سیستێم لە هزری مرۆڤ دا جێگیر دەبێ و تا ئەو ڕۆژەی لە ژیانداین لە گەڵمان دەژی. هەر لە ڕێگای زمانیشەوە تێگەیشتن دێته ئاراوە. زمان ئاوێنەی باڵانوێنی کولتور و هزری ئەو نەتەوەیە کە قسەی پێدەکا. بەسەرهاتی کۆن، چیڕۆک و ئەفسانە کە هەڵگری واتا و شێوەی ژیانن هەر لە ڕێگای زمان دەگواسترێنەوە.بە گوێرەی ڕێکاری یۆنسکۆ لە سەردەمی ئێستادا هەر کەس شارەزای زما زیاتر ...


پەیامی سازمانی خەبات بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە دەستگیركرانی چالاكانی كورد
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-30
تێڕامانێک لە شاڵاوە دڕندانەکانی ئەم دوایەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-27

