له‌سه‌رهێل 25
پێنچ شه‌مه‌ 14 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شێرپەنجە هۆکاری دووەمی مردنی خەڵکی ئێرانە!

ئەفشین ئوستوار، بەڕێوەبەری دەفتەری نەخۆشیە نەگوازراوەکانی سەر بە وەزارەتی تەندرووستی ڕژیمی ئێران ، دەڵێت: بە پێی ئەو ئامارەی کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوە، ساڵانە ١٣٥هەزار کەس لە ئێران تووشی شێرپەنجە دەبن، و پاش نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە دووەمین نەخۆشیە کە دەبێتە هۆی مردن لە نێو خەڵکی ئێران دا. ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕێژەی مردن بە هۆی شێرپەنجە لە ئێران لە چاو ڕێژەی جیهانی کەمترە، دەڵێت کە لەنێوان ئەو ١٣٥هەزار تووشبووە دا ٥٢ لەسەدی پیاوان و ٤٨ لەسەدی ئافرەتانن. بە پێی وتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی تەندرووستی، شێرپەنجەی مەمک، پڕۆستات، ڕیخۆڵەی گەورە و گەدە، بڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجەن لەئێران. ناوبراو هەروەها دەڵێت کە ١٦لە سەدی مردنەکان بە هۆی شێرپەنجەیە کە دوای نەخوشی دڵ، بە دووەم هۆکاری مردن لەقەڵەم دەدرێ لە ئێران.
ڕێکه‌وت: 2021-01-24 09:18:43
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی