له‌سه‌رهێل 36
چوارشه‌مه‌ 13 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شاندێکی سیاسی گروپی ترۆریستی تاڵیبان بە بانگهێشتی ڕژیمی ئێران گەیشتە تاران

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان شاندێکی سیاسی تاڵیبانی ئەفغانستان بە مەبەستی چاو پێکەوتن لەگەڵ جەواد زەریف و بەرپرسانی باڵای ڕژیمی ئێران گەیشتنە تاران . هەواڵدەریەکانی ناوخۆی ڕژیم باس لەوە دەکەن ،کە شاندی سیاسی گروپی ترۆریستی تاڵیبان بە ڕێبەرایەتی مەلا عەبدولغەنی بەرادەر" جێگری سیاسی تاڵیبان ، بۆ چاوپێکەوتن و وتووێژ هاتوون بۆ تاران . هەواڵدەریەکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، پێداگریان کردوە کە سەردانی تالیبان لە سەر داوای ڕژیم بووە و لە بارەی ئاشتی لە ئەفغانستان وتووێژ دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە ڕژیمی ئێران و تاڵیبان]یەکێک لەسەرەکی ترین هۆی ئاژاوە و بشێوی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدان، و ڕژیمی ئێران بە تاقی کردنەوەی مووشەک و پاڵاوتە كردنی ئۆرانیۆم و پشتیوانیکردن لە گرووپە ترۆریستییەکان، هێندەی دیکە لە چوارچێوەی رێكەوتنی بەرجام و ڕێکەوتن لەگەڵ زلهێزەکان جیهان دووردەبێتەوە.
ڕێکه‌وت: 2021-01-26 08:20:16
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی