له‌سه‌رهێل 42
چوارشه‌مه‌ 13 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەڕێوەبەری دامەزراوەی کلتوور وپەروەردەی ئەدەب، لەشاری بۆکان گیرا

 ڕۆژی سێشەممە ۷ی ڕێبەندان، مستەفا ئیلخانی زادە، لێکۆلەر، نووسەر وبەڕێوەبەری دامەزراوەی کلتوور و پەروەردەی ئەدەب" لەشاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بەبێ حوکمی دادوەر، گیراوە، و هاوكات دەستیان بەسەر مۆبایل، کامپیوتەر و کەلوپەلی تایبەتی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. 
مستەفا ئیلخانی زادە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2ی ڕێبەندان، ڕێوڕەسمێكی تایبەتی بەبۆنەی یادی ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان، لە دەفتەری ئەو دامەزراوەیە بەڕێوەبردووە و بەو هۆیەوە هێزە ئەمنییەكانی ڕژیم گرتوویانە و لەگەڵ خۆیان بردویانە...
ڕێکه‌وت: 2021-01-27 07:01:47
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی