له‌سه‌رهێل 92
دووشه‌مه‌‌ 30 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لاوێک خەڵکی دیواندەرە لە ژێر شکەنجەی دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕژیم گیانی سپارد.


خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان، مێهرداد تاڵشی، خەڵکی شاری تاڵش کە لە شاری تاران لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیرابوو، بە هۆی شکەنجەی زۆر گیانی سپارد.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، مێهرداد لە کاتێک دا لە گرتووخانە بوو، شکەنجەی زۆر کراوە و پاش دوو ڕۆژ گەڕانی خانەوادەکەی بە دوای دا، جەستەی بریندار و جێگەی ئاسخەواری شکەنجەی کوڕەکەیان لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە، پێ دەدرێتەوە، و هەروەها هەڕەشەیان لێ کراوە کە لەگەڵ هیچ مێدیایەک لەسەر کوژرانی مێهرداد وتووێژ نەکەن.
ڕێکه‌وت: 2021-02-08 08:13:58
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی