له‌سه‌رهێل 89
دووشه‌مه‌‌ 30 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
برینداربوونی سێ هاووڵاتی كورد لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە.

 لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا هێزە ترۆریستییەکانی سپای پاسداران، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی کەندە سوورە" سەر بە شاری بانە و سێ کەسیان بریندار کردووە.
هیزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بە بیانووی ڕێگریکردن لە قاچاغی کەلوپەل، هێرشیان کردووەتە سەر ئەم گوندەو ویستوویانە ماڵ و دارایی خەڵکی ئەم گوندە تاڵان بکەن، بەلام خەڵک بە خۆراگری و بوێریەوە بەرەنگاریان بوونەتەوە و بەو هۆیەوە هێزەکان تەقەیان لێکردوون و سێ کەس بە ناوەكانی ساڵح" عەبدوڵلا " و خالید ئیسماعیلزادە، بریندار بوون و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە تەندروستی ئەم کەسانە لەبەردەستدا نییە.
ڕێکه‌وت: 2021-02-11 06:53:01
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی