له‌سه‌رهێل 60
دووشه‌مه‌‌ 30 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گەورەترین بازاڕی شاری مەهاباد و باخی میکاییل سوتێندرا

شەممە ڕێکەوتی 25ی ڕێبەندان، بازاڕی گەورەی شاری مەهاباد و باخی میکاییل، ئاگری لێکەوتووە. بە گوێرەی هەواڵەکان، بازاڕی گەورەی (ئەسغەری) لە کاتژمێر دوازدە تا کاتژمێر 3 بەیانی سووتاوە و تائێستا چەندین کەس برینداربوون. ئەم بازاڕە کە پێکهاتووە لە پێنسەد دووکان، یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی کوردستانی ئێرانە و خاوەن دووکانەکان بەم ڕووداوە خەسارەتێکی زۆریان لێکەوتووە و باس لەوە دەکەن کەسانێک ئەم باژێڕەیان ئاگرداوە. جێی باسە تائێستا هۆکاری ئەم ئاگر لێکەوتنەوەیە نادیارە.a
ڕێکه‌وت: 2021-02-13 06:50:25
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی