له‌سه‌رهێل 51
دووشه‌مه‌‌ 30 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
میلیتاریزە کردنی شاری بانە لەلایەن ڕژیمەوە!

 بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەست خەبات مێدیا كەوتووە، ڕژیمی ئاخوندی بەمەبەستی کۆنترۆڵ كردنی دۆخی ناو شار، بەشێوەیەكی بەرفراوان شاری بانەی میلیتاریزە كردووە.
جێی باسە لەم ماوەیە دا کوشتنی کۆڵبەران و كاسبكاران لە لایەن ڕژیمەوە یەک جار زۆر بووە، ئەمەش بۆتە هۆی توڕەیی خەڵك و ڕژیمی ناچار كردووە كە بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی خۆیی و كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخەكە، کەشێکی ئەمنیەتی لە شاری بانە دروست بكات بە بڵاوکردنەوەی هێزە بەکرێگیراوەکانی لە کوچە و گەڕەکەکانی وەک، هەمزاوا، کەمەربەندی، فەلەکەی شووڕا، مەیدانی جەهاد، و ئەم كەشەش لە سەعاتی 10ی شەو دەست پێدەکات و ناهێڵن خەڵک بە ئاسایی هاتووچۆ بكەن، و هەر سەر پێچییەک بکرێت بێرێزی، لێدان و بەندکردنی هاووڵاتیانی کوردی لێ دەکەوێتەوە.




ڕێکه‌وت: 2021-02-13 07:55:12
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی