له‌سه‌رهێل 106
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
حوکمی پێنج ساڵ زیندان بۆ مامۆستای زمانی کوردی!

خەبات مێدیا: دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بە سەر زارا موحەممەدی، مامۆستای وانەی کوردی سەپاند. ئەم حوکمە بە تۆمەتی پێکهێنانی دەستە و گرووپ لە دژی ڕژیمی ئێران خراوەتە پاڵ ناوبراو.
زارا موحەممەدی تەمەن ٢٨ساڵ و دانیشتوی شاری سنە، و مامۆستای زمانی کوردی و بەرێوەبەری ئەنجومەنی کلتووری نۆژینە.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی مەی ٢٠١٩، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبرا و لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە گیران و بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆنی ئازاد کرا.
ئەنجومەنی نۆژین ئەنجومەنێكی کلتووری و کۆمەڵایەتیە و لە پارێزگای سنە و شارەکانی کامیاران، دێگولان، سەقز و بانە بە شێوەی خۆبەخشانە چالاکی دەکەن.
مستەفا تەیاری دادوەری ڕژیم کە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەناوبانگە و مافی زۆربەی لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی کورد لە کوردستان پێشێلکردووە، و حوكمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەممەدی دا سەپاندووە.


 
ڕێکه‌وت: 2021-02-14 08:07:41
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی