له‌سه‌رهێل 84
دووشه‌مه‌‌ 30 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گیرانی سێ هاووڵاتی كورد له‌ شاره‌كانی شنۆ و شووش

 به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی رابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شنۆ به‌ ناوی سه‌ید نه‌جمه‌دین حسێنی، خه‌ڵكی گه‌ره‌كی تاچین ئابادی ئه‌م شاره‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
هه‌روه‌ها، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شووش به‌ ناوه‌كانی“حه‌سه‌ن كه‌عبی” و “مه‌جید كه‌عبی“، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌م شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌ و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار.
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ گرتنی “حه‌سه‌ن كه‌عبی” و “مه‌جید كه‌عبی“،هێرشیان کردۆتە سه‌ر ماڵه‌كانیان و بەشێك له‌ پێداویستیە ‌ كەسیەكانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا ئێستا هۆكاری گرتنی سه‌ید نه‌جمه‌دین حسێنی، هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ، دیار نیە.
ڕێکه‌وت: 2021-02-14 08:33:35
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی