له‌سه‌رهێل 42
چوارشه‌مه‌ 13 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی كورد نادیارە

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی كورد بە ناوی عەلی زوڵفی، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگییانی بۆکان، پاش گیرانی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنوسی لە بەردەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خانەوادەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان لە ورمێ و بۆکان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هیچ وەڵامێكی ڕوونیان پێ نه‌داونه‌وه‌.
كۆڵبەر نیوز: شایانی باسه‌ “عەلی زوڵفی“، شەوی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ڕێکه‌وت: 2021-02-14 08:49:57
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی