له‌سه‌رهێل 40
چوارشه‌مه‌ 13 ره‌شه‌مه 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
برایت بار: پەرەسەندنی چالاکی گروپە چەكدارە ترۆریستەكان لە دوای بەرجام

برایت بار، ڕۆژی ٢٣ی رێبەندان، لە ڕاپۆرتێک دا لەپێوەند بە لێکۆڵینەوەی دامەزراوەی ئاڵۆگۆڕی جیهانی، لە بارەی چالاکی چەکدارە ترۆریستیەكانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە نووسی: ڕێکەوتنی ناوکەیی لە ساڵی ٢٠١٥ و کەمکردنەوەی گەمارۆکان بە قازانجی ڕژیم، ئەم رێکەوتنە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئەم چەکدارانە بووە.
برایت بار لە زاری تۆنی بلێر سەرۆک وەزیری پێشوویی ئینگلیس، و دامەزرێنەری دامەزراوەی ئالوگۆڕی جیهانی دەڵێت: پرۆژەی پێکهێنانی چەکدارە ترۆریستەكان، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی بیری دەمارگرژانەی ڕژیمی ئێرانە و بەداخەوە لە ساڵانی دوای بەرجام کردەوەی ترۆریستییان زۆرتر بووە، ئەم چەکدارانە بەشێکن لە ڕایەڵەی ئاژاوەگێڕی ڕژیمی ئێران.
ڕێکه‌وت: 2021-02-14 09:40:17
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی