شایستە محەممەدی
بۆ لەناو بردنی میللەتێک، تەنیا لە شەڕی فیزیکی كەڵك وەرناگیرێ,بەڵكو لە شەڕی نەرم بۆ لە ناوبردنی میللەتێک و لەناوچوونی فەرهەنگ و پایەكانی كەڵك وەردەگیرێ. مێژووی مرۆڤایەتی و ئەزموونەکان و سەرچاوە زانیاریەكان، ئەو ڕاستیانە نیشان دەدەن كە ژمارەیەك لە میللەتان بە هۆی هێرشی نەرم و هێرش بۆ سەر زمان و فەرهەنگیان لە ناوچوون و ئاسەواریان تەنیا لە كتێب و سەرچاوە مێژووییەكاندا ماوەتەوە, ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە پێویست دەکات هەموو ئەو ئەزمونانەی مێژوو لە بەر چاو بگرین و نەهێڵین لە سەر نەتەوەی كورد جێ بەجێ بكرێ. ئاشكرایە لە ناو چونی دابوونەریت و زمانی میللەتێک واتە لە ناو چونی ئەو میللەتەو هەروەها زمانی دایك یەکێک لە سەرەکیترین شوناسەکان و ناسنامەی نەتەوەیە. پەیوەندی گرتن لە زۆربەی بوارەکانی ژیان لەناو کومەڵگه له ڕێگەی زمانەوە ئەبێت و لەڕێگەی زمانەوە لە تەواوی دونیا پێناسە ئەبیت.
لە ئەمڕۆدا کە لە ئێران زمانی فەرمی فارسیە و هەموو ڕۆژنامەو گۆڤار و کتێبە دەرسیەکان بە زمانی فارسیە, گرنگی نەدان بە زمانی دایکی لەلایەن حکوومەتی داگیرکەری ئێران بۆتە هۆی ئەوەی کە نەتەوەكانی دیکە لە ئێراندا، لە زمانی دایکی دور بکەونەوە و تەنانەت ڕژیم هەوڵی خەڵک بۆ پاراستنی زمانی دایک بە کارێکی نادروست دەزانێ و هەر کەس لەم ڕێگەیە هەوڵ بدا بە بیانوی جۆراوجۆر دەستبەسەر دەکرێ و پاشان چارەنوسی نادیار دەبێ.
لە کوردستانی ئێران، دەیان مامۆستای زمانی دایکی دەستبەسەر کراوون و بە تۆمەتی جۆراوجۆر، دەسەڵاتدارانی ڕژیم هەوڵیان داوە پەیوەندیان بدەن بە چالاكی سیاسی و لایەنە سیاسیەكان و بەو بیانو تاوانبار كردنە بێ بنەمایانە بە چەند ساڵ زیندان سزا دراون.
له گوندەکانی کوردستان کە زۆربەی منداڵان ناتوانن بە زمانی فارسی قسە بکەن درێژە پێدان بە خوێندن بۆیان ئەبێتە کێشە و لە زۆربەی کاتدا هیچ لە دەرس وەرناگرن و ئەمە ئەبێتە هۆی هاتنە خواری باوەڕ بە خۆ بوون و هێندێک جار لەلایەن ماموستایانی نەزانەوە بێڕێزیشیان پێ دەکرێت.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە هەموو کاتدا لەڕێگەی میدیا و کتێبە دەرسێکان و دەیان شتی دیکە هەوڵی ئاسمیلاسیۆنی زمانی کوردی داوەو ویستویە بەم شێوە هێرش بکاتە سەر شوناسی نەتەوەی کورد و لەناوی بوات, بەڵام بەردەوام کەسانێکی چالاک و تێکۆشەر هەن کە بە فیداکاری خۆیان بەرەنگاری ئەم کردەوە قیزەونە دەبنەوە.
نمونەیەک لەو چالاکانە خاتو "زارا موحەممەدی"کە بە بیانۆی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان دەستبەسەر کراو حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە, بەڵام تەنیا تاوانی زارا پاراستنی زمانی دایکی بووەو هەوڵی داوە بۆ پاراستن و گەشە كردنی زمانی کوردی، ئایا ئەمە تاوانە؟
حکومەتی دژه کورد و دژە مرۆڤی ئاخوندی بەردەوام لە هەوڵی لە ناوبردنی کوردو زمان و فەرهەنگ و کلتوری کورد بووە، ئەو سیاسەتە دزێ و دژمنانەی دەسەڵاتداران دەبێ ببێتە هۆی هاندانی زیاترمان بۆ پاراستنی زمان و كلتوری نەتەوەییمان و ئەبێ هەوڵ بدەین منداڵەکانمان بە باشی فێری نوسین و قسەكردن بە زمانی دایک بكەین و بە جۆرێک پەروەردە بکرێن کە بە زمان خۆیان شانازی بکەن نەک لە نێو کۆمەڵگا شەرم کەن بەزمانی دایکیان قسە بکەن و بە دەستەواژەی بێکلاس بۆ زمانمان بە کار نەهێنین و هەوڵ بدەین ووشە غێرە کوردیەکان لە قسەکانمان بسڕینەوە و خوێندن و نووسینی کوردی فێر بین و تا ئەو جێگە بتوانین کەسانی دەورو بەریشمان ئاگادار کەینەوە و فێری خوێندن و نوسینی کوردیان بکەین.
بەڵێ تا خۆمان لە خەمی نەتەوەی خۆمان نەبین کەس لە خەمی ئێمە دا نیە ئێمە بە پاراستنی خاکمان، فەرهەنگ و کلتور و زمانی دایکی مان ئەتوانین سەرکەوین.
بهشی ( سیاسی )
بهشی : ههواڵی ئێران کات : 2021-03-03

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
46 یاسادانەری ئامریکایی دژی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێرانن
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
کوژرانی لانیکەم 10هاووڵاتی بەلووچ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-23
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-02-21
ئازاد حوسێنزادەبە کەڵک وەرگرتن لە زمان لە واتای چێژ و ئازار، دۆستایەتی و دوژمنایەتی، ئەوین و قین، سەربەستی و کۆیلایەتی تێدەگەین. هەموو چەمک و تێگەیشتنێك لە زمانەوە سەرچاوە دەگرێ. بە گشتی زمان بوارێکە دونیامان بۆ واتادار دەکا. لە سەرەتای لە دایک بوونەوە وەک سیستێم لە هزری مرۆڤ دا جێگیر دەبێ و تا ئەو ڕۆژەی لە ژیانداین لە گەڵمان دەژی. هەر لە ڕێگای زمانیشەوە تێگەیشتن دێته ئاراوە. زمان ئاوێنەی باڵانوێنی کولتور و هزری ئەو نەتەوەیە کە قسەی پێدەکا. بەسەرهاتی کۆن، چیڕۆک و ئەفسانە کە هەڵگری واتا و شێوەی ژیانن هەر لە ڕێگای زمان دەگواسترێنەوە.بە گوێرەی ڕێکاری یۆنسکۆ لە سەردەمی ئێستادا هەر کەس شارەزای زما زیاتر ...


پەیامی سازمانی خەبات بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە دەستگیركرانی چالاكانی كورد
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-30
تێڕامانێک لە شاڵاوە دڕندانەکانی ئەم دوایەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-27

