له‌سه‌رهێل 97
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
داواكاری ئامریكا بۆ پەسەندكردنی بڕیارنامەیەك لەدژی ڕژیمی ئێران!

 هەواڵدەری بلوومبێرگ و هەواڵنێرێکی پلەبەرزی رۆیتەرز، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەممە، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویانە: لە بەڵگە نامەێکی نووسراو دا کە دەست کەوتووە، ئامریکا داوا لە ئەندامانی شۆڕای بەرزی ئاژانسی نێونەتەوەیی دەکات بۆ فشاری زیاتر لە سەر ڕژیمی ئێران بە مەبەستی جێبەجێکردنی بەڵێنە ناوکەییەکانی و لەم بارەوە بڕیارنامەیەک لە دژی ڕژیمی ئیران پەسەند بکات.
کۆبوونەوەی ئەم شۆڕایە لە حەوتووی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت، ئەم شۆڕایە پێشتر لە ٣٠ی جۆزەردان، یەکەمین بڕیارنامەی لە دژی ڕژیمی ئێران پەسەند کرد، ئەم بڕیارنامەیە کاردانەوەیەک بوو لە دژی ڕژیمی ئێران کە ڕێگەی بە پشکێنەرانی ئاژانس نەداوە تا چاویان بە دوو بەشی ناوکەیی جێگای شک و گومان بکەوێت، و لە کۆتاییدا ڕژیم پاش ئەم بڕیارنامەیە ڕێگەی چاوپێکەوتنی دا.
ئورووپا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەوەی کە ڕژیم ڕێگەنادات دامەزراوە ناوکەییەکانی لەلایەن هەیئەتی ئاژانسەوە بپشکێندرێن، دەربڕی و ڕۆژی ٢ی ڕەشەممە، هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە پشکێنەرانی ئاژانس دوو بەشی گوماناوییان دۆزیوەتەوە کە ئاسەواری ئۆرانیۆمی لێیە و ئاژانسی نێونەتەوەیی بە دوای ئەوەوەیە تا دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە هۆی وەڵام نەدانەوەیان، لێکۆڵینەوەیان لەم بارەوە لە گەڵدا بکرێ.
ڕێکه‌وت: 2021-02-26 10:46:09
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی