له‌سه‌رهێل 99
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پشتیوانی سیناتۆر میچ لە بڕیارەکەی جۆ بایدن بۆ هێرش بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی ڕژیم

سیناتۆر میچ مەک کانێڵ، ڕێبەری زۆرینەی سەنا ڕۆژی 9ی ڕەشممە، پشتیوانی لە بڕیارەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە سوریا کرد. ناوبراو هەروەها وتیشی، هێرش بۆ سەر کارمەند و دیپلۆماتەکان و بەتایبەت هێزە نیزامیەکانی ئامریکا تاقی کردنەوەیێکی سەرەتاییا دەوڵەتی نوێی ئامریکا لەلایەن ئەم دوژمنە مەترسیدارەیە. شایەنی باسە کە ڕژیمی ئێران پشتیوانی لە تاقمو گرووپێکی ترۆریستی دەکات کە لە یەمەن هەتاکوو عێراق، سووریە و لوبنان هەتا سنوورەکانی ئیسڕاییل بڵاو بوونەتەوە. بۆ بەرگری لە بەرژەوەندیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها پێش گرتن لە هەڕەشەکانی ئەمانە پێویستە بەردەوام کاری لەسەربکرێت.
ڕێکه‌وت: 2021-02-28 08:32:25
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )





دیمانه

سیاسی