له‌سه‌رهێل 107
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مەرگی کارمەندێكی سەقزی بەهۆی تەزووی بەرق.

 کارمەندێكی ئیدارەی بەرقی سەقز، لە کاتی کارکردن لەسەر تیری بەرق لەنزیکی پادگانی ئەرتەش گیانی سپارد.
ساڵانە چەندین کەس لە کرێکارانی کوردستان بە هۆی نەبوونی ئیمەنی کار، کەمتەرخەمی و دابین نەکردنی هەلومەرجی ئیستانداردی کاری لەلایەن خاوەنکارەكانەوە، لە شارەکانی کوردستان و ئێران، یان گیان لەدەست ئەدەن یان بە توندی بریندار دەبن.
نەبوونی گرێبەست لە نێوان کرێکار و خاوەنکار،کرێکاران لە کوردستان ناچار دەکات بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان بە هەموو بارودۆخێک ڕازی بن.
ڕێکه‌وت: 2021-03-01 07:50:03
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی