له‌سه‌رهێل 86
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕەشنووسێك لەدژی ڕژیمی ئاخوندی دراوەتە شۆرای باڵای ئاژانسی نێونەتەوەیی!



زلهێزە ئوروپاییەكان ڕەشنوسی بڕیارنامەیەکیان لە دژی ڕژیمی ئێران داوەتە شۆرای باڵای ئاژانسی نێونەتەوەیی. بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە هەڵوێستی ئامریکا بۆ (پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ڕژیمی ئێران ) ڕەشنووسی ئەم بڕیارنامەیان بە ٣٥ نوێنەری ولاتانی ئەندام لەم شۆرایە داوە. لەم بڕیارنامەیە دا کە دەقێکی دراوەتە دەستی هەواڵدەری فەڕانسە و رۆیتەرز، زلهێزە ئوروپاییەكان نیگەرانن لەوەی كە ڕژیمی ئێران لە پێوەند بە دۆزینەوەی ئۆرانیۆم لە دوو بەشی ناوکەیی دا، هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە. ئەم سێ وڵاتە بۆ پشتیوانی لە هەڵوێستی ئامریکا، داوایان لە ڕژیم کردووە کۆتایی بە پێشێلکردنی رێکەوتنی ناوکەیی بێنێت.
ڕێکه‌وت: 2021-03-02 08:49:28
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی