له‌سه‌رهێل 85
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕێ و ڕەسمی 8ی مارس لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو

 ڕێکخروای ئافرەتانی خەبات، ڕۆژی شەممە 6ی مارس، بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، ڕێ و ڕەسمێکی بەشکۆی بە بۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە بنکەی سەرەکی لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوەبرد.
سەرەتای بەرنامەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی ئافرەتانی قوربانی دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەت، لە لایەن کاک ڕێبواری حوسەینی، ئەندامی دەفتەری سیاسی پێشکەش کرا.
لە درێژەی پرۆگرامەکەدا، خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و هاوکات ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراو ،پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خوێندەوە.
دواتر سرودێک بەبۆنەی 8ی مارس لە لایەن کۆڕی هونەری پێشکەش کرا.
هەروەها پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لە لایەن کاک کەریم بابەکری ئەندامی ڕێکخراوی لاوان خوێندرایەوە.
لە درێژەی بەرنامەکەدا
سپاس نامەی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، لە لایەن کاک کامیلی نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمان، بەخشرایە هەر یەک لەخاتوو شیلان محەممەدی وخاتوو ئەوین فەرەجی.
لە بڕگەیەکی دیکەدا ڕێکخراوی ئافرەتان، سپاس نامەی بە دوو خاتونی ئەندام لە نێو ڕیزەکانی خۆی کە چالاکانە بۆ بەرەو پێشبردنی ئەركەکانیان تێکۆشاون، پێشکەش کرد.
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
8ی مارسی 2021

8i-marsi-2021-1
ڕێکه‌وت: 2021-03-08 07:23:14
به‌شی ( ژنان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ڕێ و ڕەسمی 8ی مارس لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو