له‌سه‌رهێل 99
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کوشتنی کاسبکارێکی کورد لە جادەی خوڕەم ئاباد!

سەر لە بەیانی ڕۆژی دوشەممە ۲۲ی خاکەلێوە، کاسبکارێکی کورد بەدەستی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم لە جادەی خوڕەم ئاباد دەکوژرێت. هەواڵدەری هەنگاو: ماشینی کاسبکارێکی کورد بەناوی محەممەد سادقی، لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا ناوبراو گیان دەسپێرێ. جێی باسە محەمەد سادقی هیچ جۆرە کەل و کەلوپەلێکی هەڵنەگرتووە و هێزەکانی ڕژیم بەبیانوی ڕاگواستنی کەل و پەلی قاچاغ، ماشینی ناوبراویان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە، کوشتن و بریندارکردنی کاسبکارانی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمەوە بەبیانوی ڕاگواستنی کەل و پەلی قاچاغ و ... بەردەوامی هەیە.
ڕێکه‌وت: 2021-03-24 09:51:16
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی