له‌سه‌رهێل 97
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
زیندانیەکی سیاسی کورد لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی بێبەش کرا

بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕێگەیان بە زیندانییەکی سیاسی کورد نەدا بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ناشتنی تەرمی كچەكەی و سەرەخۆشیەكەیدا ،بکا. هۆی ئەو کردەوە نامرۆڤانەو جینایەتکارانەی ڕژیم بە مەبەستی شکەنجەی ڕۆحی زیندانیەکەیە بە بیانوی هەستیاری بارودۆخی ئەمنی کوردستان. ئارەش نەسیری تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی وەرامین، ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا گیراوە و پاش دادگاییکردنی، بە تۆمەتی جیاواز بە گشتیی بۆ ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا. ئاوا تودەی: بەپێی ئەو حوکمە، ئارەش نەسری بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٦ساڵ زیندان، بە تۆمەتی گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک حوکمی ٦ ساڵ زیندان، بە تۆمەتی هاتووچۆی نایاسایی بۆ دەرەوەی سنوور حوکمی ١٨ مانگ زیندانیکردن و بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک و چۆڵ حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپاوە.
ڕێکه‌وت: 2021-03-28 10:59:51
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی