له‌سه‌رهێل 93
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گرێبەستی 25ساڵەی نێوان چین و ڕژیم!

گرێبەستی هاوکاری نێوان ڕژیمی ئێران و چین کە لە ژێرناوی هاوکاری ٢٥ساڵە ناوبانگی دەركردووە، لە ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوە، لە تاران لەنێوان وانگ ئی وەزیری دەرەوەی چین و محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران، واژۆ کراوە.
ناوەڕۆکی ئەم گرێبەستە ماوەی چەندین ساڵە باسی لێ دەکرێ، بەڵام لەم چەند ساڵەدا بە ڕاشکاوی باسی ئەوە کراوە کە جەزیرەی کیش بە تەواوی دراوەتە چینیەکان، تەنانەت لە ساڵی ١٣٩٨ لەڕۆژنامەیەکی بریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر دەنوسرێ، بەڵام بەرپرسانی ڕژیم ئەم ڕاپۆرتە ڕەد دەکەنەوە.
ئەم ڕاپۆرتە کە لەلایەن سایمۆن واتکینز" نووسراوە، و باس لەوە کراوە کە لە ماوەی ئەم ٢٥ساڵە و زیاتر لە ماوەی پێنج ساڵی سەرەتاكانی، چین ٤٠٠ملیارد دۆلار لە ئێران سەرمایە گوزاری دەکات كە ٢٨٠ ملیارد دولاری لە بەشی نەوت و گاز وپترۆشیمی، ١٢٠ملیارد دۆلاریشی لە بەشەکانی دیکە بە تایبەت بەشی پیشەسازی و هاتووچۆ، و لە بەرانبەردا ڕژیم نەوت و گاز و پترۆشیمی بە نرخێکی زۆر کەم بە چین ئەدات و پارەکەی لەماوەی دووسال وەردەگرێ، لە هەموو پرۆژەکاندا قازانجەکانی چین لەسەرەوەی ئێران دەبێ و ڕژیم ڕێگەی بە چین داوە تا نزیک بە پێنج هەزار سەرباز لە هێزەكانی خۆی بۆ پاراستنی پرۆژەکانی جێگر بکات.
سەڕەڕای هەموو ئەم زانیارییانە بەرپرسانی ڕژیم تا ئێستە هیچ زانیاریەکیان لەسەر ئەم گرێبەستە بڵاو نەکردۆتەوە. لە ماوەی چەند ساڵی کۆتایی دا مەحموود ئەحمەدی نژاد و چەندین نوێنەری مەجلیس ڕەخنەیان لەم گرێبەستە گرتووە و دەوڵەتییان بە فرۆشتنی وڵات تاوانبار کردووە...
ڕێکه‌وت: 2021-03-30 09:12:00
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی