یادی سەروەران
سەروەری گەل شەهید سادق زەندی ناسراو بە(قانع)
یادی سەروەران كۆڕێكە كە یادی شەهیدانی تێدا دەكرێ بۆ زیندوو كردنەوەی دڵانی مردوو. یادی سەروەران سروەی بەیانە و نمی بارانی بەهارییە كە لە دڵی مردووان وگیانی دەنگ پەڕیوان و ورە چوان دەبارێ، یادی شەهیدان داچڵەكێنی ئەوانەیە كە لە گوێی گا دا خەوتوون بە هەموو ڕوداوێك دەڵێن بەتوون. لە تەڕ خواردوویانە و لە وشكی نوستوون. یادی سەروەران، سەروەری سوور پۆش دێنێتەوە بەرچاو كە سەروەرانی دایكانی چاو بەگریان دەكەن، كە دایكان لەگەڵ هەنیسكان و فرمێسكی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی سەر گۆنایان دەسڕنەوە و لێوی خۆیان بەددان دەپچڕێننەوە كە دوژمن خوێنی ڕوومەت نەبینێ و دەنگی شیوەن نەبیستێ. یادی سەروەران خوێنی سوور وسوێری شەهیدان بە برینی ساڕێژی شۆڕشگێران دا دەكا و دەكوڵێتەوە و سۆی دێنێتەوە، یادی سەروەران هەستان دەبزوێنێ و بەستان دەشكێنێ و بەندان دەپسێنێ. یادی سەروەران یادی شەهیدانە و پەیمان گرێدانە كە خوێنیان وشك نەبێتەوە و ڕێبازیان كوێر نەبێتەوە، بەتایبەت شەهیدێك كە برینی، برینی دڵانە پڕیشكی پەژارەی دەستە چیلەی كڵانە. دیارە بەڕێزی و زۆر ڕێزی، بۆ وێنە شەهیدێكی كەم وێنە كاك سادقی زەندی ناوی سازمانی(قانیع) پێشمەرگەی بەبیرو ژیرو لێزان و بە ئیمان و كادری بە باوەڕ و خوا پەرەست و بەبڕشت. شەهید قانع کوڕی بایز لە بنەماڵەیەكی هەژار لە دێی (خمانە)ی شارباژێری كوردستانی گەرمێن لە دایك بووە. لە ڕێکەوتی 1360 چەکی پێشمەرگایەتی لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات لە شان کرد. شەهید قانع لە فێرگەو قوتابخانەكانی كوردستانی گەرمیان دیپڵۆمی وەرگرتبوو. خوێندەوارێكی باش بوو. شەهید قانع باوكی لە بنەڕەت دا خەڵكی قورمێشی ناوچەی بۆكان بوو. بەو هۆیە دڵی بولای شۆڕشی كوردستانی ئێران چوو بوو. ئەوە بوو هاتە ناو كوردستانی كوێستان و هاتە ناو ڕیزی سازمانی خەباتەوە. شەهید قانع زۆر باوەڕی بە شۆڕشی كوردستان لەسەر ڕێبازی سازمانی خەبات هەبوو. تێكۆشانی لە ناوچەی گەوركی مەهابادو بۆكان ودۆڵی میرەدێ دەكرد. جوێ لەوە لەبەر بەرەكانی جەنگیش دا چاوی نەدەترسا.
شەهید قانع یەكێك لە شەهیدانی 16ی خەكەلێوەیە، یەكێك لە كاروانی شەهیدانی یەك شەوە
بهشی ( شههیدان )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-04-15


زیندانیەکی سیاسی کورد لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی بێبەش کرا
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-03-28
لەماوەی ساڵی 1399، لانیكەم 640کەس لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتەوە گیراون
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-03-27
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01
عه لی به هرامی ١٢ی خاكەلێوەی ١٣٥٨ی هەتاوی، ئاخوندانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو، شانۆگەریەکیان بەناوی رفراندۆم وەرێخست لە سەر ئەوەی كە گەلانی ئێران دەنگ لە سەر شێوەی دەسەڵات لەو وەڵاتەدا بدەن. بژاردەی ئاخوندان لەو رفراندۆمەدا (جمهوری ئیسلامی، بەڵێ یان نا) بوو . ئەم هەنگاوەی ئاخوندان وێرای نادیموكراتیك بوونی هاوكات لە دارشتنی پرسیارەكە و كاتی ریفراندۆمەكەدا فێڵ بوو لە گەلانی ئێران كرا. ئەوەی جێگەی بایەخ و گرینگی پێدانە هەڵوێستی یەكگرتووانەی سازمانە سیاسیەكان و جەماوەری كوردستان لەمەڕ بایكوتی ئەو بەناو ریفراندۆمە بوو. نادیدە گرتنی ویست و داواكانی خەڵكی كوردستان، نادیموكرات بوونی هەڵبژا زیاتر ...
ڕێکەوتنامەی ڕژێم لەگەڵ چین بە ئامانجی دەربازبوون لە قەیرانی هەمەلایەنە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01




