یادی سەروەران
سەروەری گەل شەهید ئەمیر بەهرامی ناسراو بە ئەمیرمەریوانی
ڕێبوارانی ڕێگای شەهیدە سەربەرزەكانمان بێ پسانەوە بەرەو لوتكەی پیرۆزی شەهادەت وەرێ دەكەون و یەك لە دوای یەك بە خوێنی پاك و گەشیان تۆماری شانازی بۆ گەلەكەیان مۆر دەكەن و بە نرخی گیانیان گیانێكی تازە دەخەنە بەر خەباتگێڕانی دوای خۆیان، و بە مردنی بە ڕواڵەتیان گەلەكەیان بە زیندوویی دەهێڵنەوە. گەلی چەوساوەی كوردستان وەك گەلێكی خاوەن باوەڕ بە سەربەستی وەك ژێر چەپۆكەیەك كە دەبێ بۆ ڕزگاری لە ستەم تێ بكۆشێ، بە ئەركی نەتەوایەتی خۆی دەزانێ كە لە پێناو وەدەست هێنانی مافە ڕەواكانی خۆیدا بێ وچان و شێلگیرانە خەبات بكاو چالاكانە تێبكۆشێ، هەر بۆیە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی خەباتی خوێناویدا بە دەستی دلێر و بە هێزی ڕۆڵە بەشەرەف و فیداكارەكانی ئاڵای بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی هەڵگرتووەو لەسەر لوتكە خوێناویەكانی كوردستان بە تینی شۆڕشیان هەڵكردووە و هەر وەك گەلێكی شۆڕشگێرو زیندوو لە بەرانبەر زۆرداران و ملهۆڕان و خوێن مژانی مێژوودا ڕاوەستاوە و لەم ڕێگا حەستەم و پڕ لە كەندو كۆسپەدا هەزاران هەزار شەهید و بریندار و نقوستانی كردۆتە قوربانی و زۆر شار وگوندی كوردستان بەم هۆیەوە بەدەست دوژمنان كلیس و كاوول كراون و دارایی و سامانی زەحمەتكێشانی كوردستان بوونە دەستە چیلەی شەڕی داسەپاو بە سەر كوردستاندا، بەڵام تا مێژووی خەبات درێژتر بۆتەوە و زەبر و زەنگی دوژمنانی نەگریسی كورد وكوردستان بەرین ترو بەتین تر بووە، خۆڕاگری و ورەی ڕۆڵەكانی كوردستان بە هێزتر و بەرزتر بۆتەوە و پلەی تێ گەیشتن و شۆڕشگێڕیان زۆرتر چۆتە سەرو لە مەودایەكی بەرینتردا ئاگریان بەرداوەتە تەمەنی پڕ لە شوورەیی دوژمن و ئۆقرەیان لێ بڕیوە. دووبارە گەردوونی ئاكار بەلاوە چوو و چەرخی چەپگەڕ لەگەڵ دایكی دێوەزمەی زەمانەو شەوی كۆرپە دزی دایك تۆقێن خۆیان بە كەلێنی خانووی ژیانی هەڵوەشاوەدا هێڵایەوە ناو باغی غەملاوی پیر نەمامی سەربەستی و ئازادی نەتەوەكەمان و شۆڕە نەمامی پڕ هیوا و هومێدی گەلە چەوساوەكەمانی لە باوەشی قەهریی یەكجاری خۆی گرت، وەك شەهید ئەمیر بەهرامی ناسراو بە (ئەمیر مەریوانی) بێ. دووبارە لاپەڕەی مێژووی شۆڕشی نەتەوەكەمان بە خوێنی پاكی باشترین و بە هەستترین ڕۆڵەی خۆی، خۆی ڕەنگاند كەژانی خوێنی ورەی زیاتر دەدا بە دڵان، هەروەك دیمەن و وێنەی ڕەغبەت دەدا بە گوڵان. شەهید ئەمیر كوڕی ئەحمەد خەڵكی مەریوان كوڕە كوردێكی ژیر و نەدار و خاوێن بوو و ئەویندارێكی بەڕاستی كوردایەتی بوو. هەر لە سەرەتای ژیانیەوە لەگەڵ دێوەزمەی نەداری و ژێرچەپۆكی دەستە و یەخە بوو، لە تەمەنی 8 ساڵیدا باوكی شەهید ئەمیر بەرەو زانستی علومی دینی لە یەكێك لە مزگەوتەكانی گوندەكانی دەوور و بەری شاری مەریوان ڕەوانەی كرد و ماوەی 2 ساڵ لە لای مەلا ئایینیەكان دەرسی دینی خوێند، پاشان بۆ بەرز كردنەوەی پلەی زانیاری خۆی تا ساڵی ئەوەڵی ڕاهنمایی خوێند. شەهید ئەمیر لە ساڵەكانی ئەوەڵی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی دام و دەستگای چەپەڵی شایەتی وەك هەموو لاوەكانی دیكەی كوردستان، چالاكی و ئازایەتی نواند. لە ساڵی 1359 دا بوو بە پێشمەرگەی لایەنێكی موخالیفی ڕژێم و دوای هەڵسەنگاندن و تاقی كردنەوەی سازمانی خەبات لە هاوینی ساڵی 1360 دا هاتە ناو ڕیزی پڕ لە شانازی پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتەوە و زۆر ئازایانە و لێ هاتوویانە شان بە شانی هاوسەنگەرەكانی لە زۆربەی شەڕەكانی بانە و سەردەشت و شوێنەكانی دیكەی كوردستان بەشداری كرد. لە مانگی 12ی ساڵی 1363 دا لە لایەن كومیتەی شارستانی بانەوە بە ئەندامی كومیتەی ناوچەی (حەوتەوانان) لە بەشی ماڵی دامەزراو بۆ ئەنجامدانی كارو باری شۆڕش و سازمانەكەی لەگەڵ هاوبیر و باوەڕەكانی ڕەوانەی ناوچەی دەشتە تاڵی بانەوە بوو. شەهید ئەمیر زۆر دڵسۆزانە و ئازایانە كاروباری پێ سپێردراوی خۆی ڕادەپەڕاند كە بەم هۆیەوە بوو بە خۆشەویستی هەموو هاوسەنگەرەكانی و خەڵكی ناوچە. بەڵام بە داخێكی گرانەوە لە ڕۆژی 16/1/1364 كە بۆ مەئموورییەتی سازمانی چوو بوونە گوندی (شەیدیلە) لە لایەن دوژمنانەوە گەمارۆدران و دوای شەڕێكی سەخت بە گولەی ناپیاوانی مێژوو پێكرا و چاوی پڕ لە ئەندێشەی ئەوینداری بە گەل و سازمانەكەی لە سەر یەك دانا و دڵی پڕ لە ئاوات و ئارەزووی لە كار كەوت.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی هەموو ئازیزانی شەهیدی كوردستان
بهشی ( شههیدان )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-04-15


زیندانیەکی سیاسی کورد لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی بێبەش کرا
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-03-28
لەماوەی ساڵی 1399، لانیكەم 640کەس لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتەوە گیراون
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-03-27
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01
عه لی به هرامی ١٢ی خاكەلێوەی ١٣٥٨ی هەتاوی، ئاخوندانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو، شانۆگەریەکیان بەناوی رفراندۆم وەرێخست لە سەر ئەوەی كە گەلانی ئێران دەنگ لە سەر شێوەی دەسەڵات لەو وەڵاتەدا بدەن. بژاردەی ئاخوندان لەو رفراندۆمەدا (جمهوری ئیسلامی، بەڵێ یان نا) بوو . ئەم هەنگاوەی ئاخوندان وێرای نادیموكراتیك بوونی هاوكات لە دارشتنی پرسیارەكە و كاتی ریفراندۆمەكەدا فێڵ بوو لە گەلانی ئێران كرا. ئەوەی جێگەی بایەخ و گرینگی پێدانە هەڵوێستی یەكگرتووانەی سازمانە سیاسیەكان و جەماوەری كوردستان لەمەڕ بایكوتی ئەو بەناو ریفراندۆمە بوو. نادیدە گرتنی ویست و داواكانی خەڵكی كوردستان، نادیموكرات بوونی هەڵبژا زیاتر ...
ڕێکەوتنامەی ڕژێم لەگەڵ چین بە ئامانجی دەربازبوون لە قەیرانی هەمەلایەنە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01




