دەورەیەكی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەڕیزەكانی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 21ی بانەمەڕی 1400ی کۆچی خۆری، ڕێوڕەسمی كۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی چەكداركردنی پۆلێك پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی كۆمیسیۆنەكانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " عەبدولا سەییدی" بەرێوەچوو. سەرەتای ڕێوڕەسمەكە بە دەقەیەك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان چەند وتەیەك لە لایەن بەرێز كاك کامیل نورانی فەرد، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستان، پێشكەش كرا، كە تێیدا باسی لە ئەرکی گرینگی تێکۆشان لەپێناو گەل و ژیانی پێشمەرگایەتی کرد و هاوکات لەسەر دۆخی هەستیاری ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی ڕژیمی ئێران و جوڵانەوەی گەلەکەمانی کرد و بەپێی لێکدانەوەکان دوورەدیمەنی خەباتی گەلەکەمانی بە گەشبینیەوە لێکدایەوە و ئەرکی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگەی وەبیر هێنایەوە. لەدوای ووتەكانی کاک کامیل نورانی فەرد، لەلایەن یەکێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگە بەناوی کاک سەرکەوت ئیلامی پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە، و لە پاشان دا چەكی شەرەف و كەرامەت لەلایەن مامۆستایانی دەورەكە پێشكەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەكان بەریزەکانی سازمانی خەبات، كرا.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





