له‌سه‌رهێل 94
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بلینكن: پیتاندنی 60لەسەدی، جیدی بوونی ڕژیم لە ووتوێژەكاندا دەخاتە ژێر پرسیار

ئانتۆنیۆ بلینكن، وەزیری كاروباری دەرةوەی ئامریكا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 25ی خاكەلێوە، مەبەستی ئێرانی بۆ دەستپێكی پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم بە هەنگاوێكی هەڵخرێنەر ناوبرد و ووتی: هەڵگرتنی هەنگاوێكی لەو شێوەیە لەلایەن ڕژیمەوە، جیدی بوونی تاران لە وتووێژە ناوكەییەكاندا لە ویەن دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاندووە لە دژكردەوەدا لەبەرانبەر دروستبوونی تەقینەوە لە دامەزراوەی پیتاندنی نەتەنز لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا، و هەروەها پێش لە دەستپێكی دەوری دووهەمی وتووێژەكانی كۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێكەوتنی ناوكەیی ناسراو بە بەرجام لە ویەن، مەبەستیەتی كە پیتاندنی 60 لەسەدی دەست پێبكات.
ئانتۆنیۆ بلینكن، لە كۆنفڕانسێكی هەواڵدەری دا لە مقەڕی ڕێكخراوی پەیمانی ئاتلانتیكی باکووری، ناتۆ لە بروكسل، لەپێوەند بە ئێران ووتی، ئێمە لەبەرانبەر ئەو هەڵوێست و هەنگاوەی ڕژیم بۆ پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم بێدەنگ نابین و بەجیدی وەری دەگرین.
هەروەها ووتی، ئەو هەنگاوەی ڕژیم، جیدی بوونی ئێران لە وتووێژەكاندا دەخاتە ژێر پرسیارەوە بەشێوەیەك كە پێویستی گەڕانەوە بۆ پەیمانە دوولایەنەكان بە ڕێكەوتنی بەرجام تەئكید دەكاتەوە.
لەلایەكی تریشەوە وڵاتانی ئاڵمان، بریتانیا و فەڕانسە، ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاوكردنەوەی ڕاگەیاندراوێكی هاوبەش، ئەو هەنگاوەی ڕژیم بۆ پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم و بەكارهێنانی سانتریفوژە پێشكەوتووەكانی ئای ئاڕ6، یان بە توندی بەجێی نیگەرانی لەقەڵەم دا و ئەوەیان تەئكید كردەوە كە پیتاندنی ئەو ڕێژەیە لە ئۆرانیۆم، هەنگاوێكی جیدیە بۆ دەست ڕاگەیشتن بە چەكی ناوكەیی و لەگەڵ ئامانجە ئاشتی خوازەكان یەك ناگرێتەوە.
ڕێکه‌وت: 2021-04-15 10:15:23
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی