له‌سه‌رهێل 92
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نەمانی کارایی ئامێرەكانی ئۆكسیژن لە هەرسێ نەخۆشخانەی شاری سەقز

بەڕێوەبەری تەندروستی و دەرمانی شاری سەقز ڕایگەیاند کە لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان بە نەخۆشی کۆڕۆنا، ڕووبەڕووی کەمی ئامێری هەناسەدان بووەتەوە.
دوکتور بەهرامی دەڵێت: لە ئێستادا نزیكەی 100نەخۆشی تووشبووی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەکانی سەقز خەوێندراون و ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی دەرمانخانەکان و نەخۆشخانەکان دەکەن لە بەرزبوونەوەدایە. هەروەها ناوبراو دەڵێت: بەپێی داواكاری هاووڵاتیان شەوانە هەتا کاتژمێر 6ی بەیانی٫یەکێک لە دەرمانخانەکانی بەشی تایبەتی هەتا کۆتاییهاتنی نەخۆشینەکە کراوە دەبێ، هەروەها دوکتور بەهرامی ئاماژەی بە ناوی ئەو دەرمانخانانە کرد کە لەشەواندا چالاکن و کراوە دەبن.
ڕێکه‌وت: 2021-04-15 10:31:35
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی