له‌سه‌رهێل 106
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
برێت مەک گۆرگ: هەتا ئەو کاتەی بەڵێنێکی پتەو بەدەست نەهێنین هیچ فشارێک لەسەر ڕژیمی ئێران هەڵناگرین.

بەپێی ڕاپۆرتی سایتی فۆروارد ڕێكەوتی 3ی خاکەلێوە، بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی بایدن لەسەر بابەتی وتووێژەکانی بەرجام لە ڤییەن (لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی) وتی:
هەتا ئەو کاتەی کە بەڵێنێکی پتەو بەدەست نەهێنین و بەتەواوی ڕوون نەبێتەوە، هیچ فشارێک لەسەر ڕژیم هەڵناگرین.
برێت مەک گۆرگ" جێبەجێکاری شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی، لەپێوەند بە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقای باکوور کە لە ڕێگای ئۆنلاینەوە لە کۆشکی سپی قسەی دەکرد وتی: ئەمە ڕێگایەکی درێژ و ڕەوتێکی ئاڵۆزە، و بڕیار نییە دەوڵەتی ئامریکا بۆ ئەوەی ئەم ڕەوتە بەرەو پێش بڕوات پێشتر هیچ تێچوویەک بدات.
ئێمە دەبێت لەلایەن ڕژیمی ئێران بەڵێنێک و ڕێکەوتنێکی ئەساسی ببینین و هەروەها بەرنامەی ناوکەیی ئەوان جارێکی دیکە بەشێوەیەکی گشتی بخرێتەوە ژێر چاودێری.
هەروەها ناوبراو پشتڕاستی کردەوە کە هەتا ئەو کاتەی ڕێکەوتنامەیەک لەنێوان زلهێزەکانی جیهان و ڕژیمی ئێران لەسەر بابەتی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی بەدەست نەیەت، ئامریکا هیچ شێوە چاوپۆشیەک لە گەمارۆکانی ڕژیم ناکات.
ڕێکه‌وت: 2021-04-25 10:28:44
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی