له‌سه‌رهێل 95
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بریندارکردنی پێنج کۆڵبەر لەبەرزاییەکانی شاری مەریوان بەدەستی هێزەکانی ڕژیم

ڕۆژی یەکشەممە 5ی بانەمەڕ بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ژمارەێک لە کۆڵبەرانی ئەم ناوچەیە، پێنج کەسیان برینداربوون. کە ناوەکانیان بریتین لە، زانیارخاتەم پەنا، کاروان مەنوچێهری، ئارام مەنوچێهری،سۆران وەتەن دووست. تائێستە هەواڵێک لە باری تەندرووستی ئەم کەسانە لە بەردەستدا نییە. بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانە سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ساڵی 2020 باس لەو کەسانە دەکا کە لەلایەن ئۆرگانە نیزامییەکانی دەکوژرێن ویان بریندار دەبن. بێجگە خەسارەتی ماڵی، کوشتنی ئاژەڵ و ڕووداوەکانی دیکە وەکوو ڕەقبوونە لەسەرما وکەوتنە ژێر هەرەس. لە ڕاپۆرتەدا، کوژرانی 36 کۆڵبەر و برینداربوونی 109کۆڵبەری دیکە تۆمار کراوە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم کوژراون.
ڕێکه‌وت: 2021-04-26 09:50:19
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی